بەنداوی گۆمەسپان بە گەورەترین ئاڵای كوردستان ڕووپۆش دەكرێت؛ 2025 مەترە

شەیری بکە لە:
بەنداوی گۆمەسپان بە گەورەترین ئاڵای كوردستان ڕووپۆش دەكرێت؛  2025 مەترە

دیمەنی بەنداوی گۆمەسپان. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

بۆ ڕۆژی ئاڵای كوردستان، بەنداوی گۆمەسپان بە گەورەترین ئاڵای كوردستان ڕووپۆش دەكرێت كە ڕووبەرەكەی دووهەزار و 25 مەتر دووجایە و دەبێتە گەورەترین ئاڵای كوردستان كە تا ئێستا نمایش كرابێت.

چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی ئاڵای كوردستان كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی 17ـی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك، كۆمپانیای ڕەنگ بە دانانی 21 ئاڵا كە درێژیی هەر ئاڵایەك شەش مەترە، ئامادەكاری دەكات بە نمایشكردنی گەورەترین كەرنەڤاڵی ئاڵای كوردستان لە گۆڕەپانی گۆمەسپان بەشێوەیەكی نیمچەبازنەیی، هاوكات ئاڵایەكیش بە بەرزی 18 مەتر لە ناوەڕاستی بەنداوەكە و شێوە نیمچەبازنەییەكە دادەنرێت.

لێدوانی فەرمی: ئەندازیار زەكی خۆشناو، خاوەنی كۆمپانیای ڕەنگ و سەرپەرشتیاری پرۆژەكە تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، مەبەست لە دانانی 21 ئاڵا، ئاماژەیە بۆ 21 تیشكەكەی ئاڵای كوردستان و جەژنی نەورۆزی كوردان كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی 21ـی ئادار.

جگە لەوەش بەنداوی گۆمەسپان بە ئاڵایەك ڕووپۆش دەكرێت كە ڕووبەرەكەی دووهەزار و 25 مەترە و دەبێتە درێژترین ئاڵای كوردستان كە تا ئێستا نمایش كرابێت، مەبەست لە دەستنیشانكردنی ئەو ژمارەیەش ئاماژەیە بۆ ساڵی 2025ـی زایینی.

ڕوونیشی كردەوە، سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ ئەو كەرنەڤاڵە گەورەیە كراون تا لە ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە بە باشترین شێوە نمایشەكە بەڕێوەبچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ