
دیمەنی پڕۆژەی جووت سایدی حاجی ئۆمەران
ئاڤا نیوز
یەکێک لە ستراتیژییەکانی ڕێگا و بان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەچێتە بواری جێبەجێکردن، کە بەشێکە لەپڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای جووتسایدی سۆران - حاجی ئۆمەران، کارە سەرەتاییەکانی پڕۆژەکە دەستیپێکردووە و لە ڕۆژانی داهاتوودا دەست جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی دیکە دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: پڕۆژەی جووتسایدی سۆران - حاجی ئۆمەران بە درێژایی 65 کیلۆمەتر جێبەجێ دەکرێت، ئەم پڕۆژەیە بە چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت، سوودێکی زۆری بازرگانی، گەشتیاری و کەمکردنەوەی کاتی گەشتکردنی دەبێت، بەتایبەتی کە ڕێگایەکی نێودەوڵەتیی گرنگە و هەولێر بە تاران دەبەستێتەوە، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەش جووتسایدی حاجی ئۆمەران – کەورتەیە.
لێدوانی فەرمی: شوان مووسا، بەڕێوەبەری پڕۆژەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤای گوت، "کۆمپانیای جێبەجێکار، ئێستا سەرقاڵی ڕێکخستنی کەمپەکانن و ڕێڕەوی شەقامەکە دیاریدەکەن، لەماوەی داهاتوو دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت، ماوەی تەواوبوونی دوو بۆ سێ ساڵ دەخایەنێت و ئەگەر هەیە دوای تەواوبوونی ئەو قۆناغە، قۆناغەکانی دواتریش بچنە بواری جێبەجێکردن تا دەگاتە سۆران هەموو ببێتە جووتساید."
گوتیشی، "شەقامەکە بە ستانداردی جیهانی دەبێت، دوو هێڵ و نیو لەخۆدەگریت، دوو هێڵی خێرا و هێڵێک بۆ وەستانی ئۆتۆمبێل، کۆی پڕۆژەکە 29 کیلۆمەترە، ژمارەیەک ئۆڤەرپاس، ئیندەرپاس و تونێل لەخۆدەگرێت."
زانیاریی زیاتر: لە 15 کیلۆمەتری قۆناغی یەکەم دوو تونێلی 300 بۆ 400 مەتری تێدایە دوو شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی هەیە، یەکێکی لە نزیک حاجی ئۆمەران ئەوەی دیکەیان لە نزیک ڕایات دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
خێزانێکی ئاوارەی تورکمان لە چەمچەماڵ بۆ ئاڤا: چۆغ چۆغ مەمنونەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی ئێران لە عێراق بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
6 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
14 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
خێزانێکی ئاوارەی تورکمان لە چەمچەماڵ بۆ ئاڤا: چۆغ چۆغ مەمنونەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی ئێران لە عێراق بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر چاوەڕوانی هاتنی گەشتیارە






