وردەکاریی کۆبوونەوەی "چوارچێوەی سوننە"؛ سامەڕائی نزیکترینە لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان

شەیری بکە لە:
وردەکاریی کۆبوونەوەی "چوارچێوەی سوننە"؛ سامەڕائی نزیکترینە لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی هێزە سوننییەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار، ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی هێزە سوننییەکانی عێراقی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانەوە بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات، موسەننا سامەڕائی نزیکترین کەسە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی ڕۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی سەرکردەی پارت و هاوپەیمانییەکانی پێکهێنەری ئەنجوومەنەکە، لە نووسینگەی موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم لە بەغدا، کۆبوونەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەکە سیاسی ئاگادار بە "ئاڤا میدیا"ی ڕاگەیاند، پۆستە تایبەتەکانی پێکهاتەی سوننە دیاریکراون، کە بریتین لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان، جێگری سەرۆککۆمار و 6 وەزارەت (بەرگری، پلاندانان، پیشەسازی، خوێندنی باڵا لەبری پەروەردە، بازرگانی، ڕۆشنبیری)، جگە لە دیوانی وەقفی سوننە، سندوقی ئاوەدانکردنەوە، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدراڵی و پۆستی دیکە و بریکارەکانی وەزیرەکان.

زانیاریی تایبەت: ڕێککەوتنی سەرەتایی ئەوەیە کە موسەننا سامەڕائی پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و وەزارەتێکی دیکەی نادەوڵەتی وەربگرێت، کە نزیکترین وەزارەت ڕۆشنبیرییە. هاوکات پارتی تەقەدوم پۆستی جێگری سەرۆککۆمار و سێ وەزارەت (خوێندنی باڵا، پلاندانان، پیشەسازی) وەردەگرێت.

زانیاریی زیاتر: هاوپەیمانیی سیادە وەزارەتی بازرگانی و پۆستی سەرۆکایەتیی دیوانی وەقفی سوننە وەردەگرێت. هاوپەیمانیی حەسمیش وەزارەتی بەرگری وەردەگرێت. هاوپەیمانیی جەماهیریش مافی بەڕێوەبردنی پارێزگای سەڵاحەددین و پۆستە لاوەکییەکانی دیکەی دەبێت.

لێدوانی فەرمی: غانم عەیفان، سەرکردە لە هاوپەیمانیی عەزم، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا میدیا پشتڕاستی کردەوە کە موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانییەکەی، نزیکترین کەسە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: عەیفان ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی سیاسی بیرۆکەی ئەوەی گرتووەتەبەر کە کاندیدی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کەسایەتییەکی کێشەدار نەبێت و ڕەزامەندیی پێکهاتەکانی دیکەی لەسەر بێت.

لەلایەکی دیکەوە: بە گوتەی عەیفان زۆربەی پەیامەکان کە لە هێزە سیاسییەکانی دیکەوە گەیشتوونەتە دەستیان، پشتڕاستی دەکەنەوە کە سامەڕائی قبووڵیی نیشتمانیی هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ