هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان جەخت لە گرنگی گفتوگۆی سیاسی دەکاتەوە
- عێراق
- 15 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆ سیاسییەکان و پابەندبوون بە وادە دەستوورییە دیاریکراوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی یەکشەممە 14-12-2025، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بەگوێرەی ماددەی 93ـی دەستوور ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی 11ـی 11ـی پەسەند کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، ئەمینداری ڕەوتی فوراتەین کۆبووەوە، بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامی گفتوگۆ سیاسییەکان لەگەڵ کوتلە و هێزە نیشتمانییەکان و لێکۆڵینەوە لە نوێترین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسیی وڵات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ڕەوتی فوراتەین، بەشداربووان لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆ سیاسییەکان بە شێوەیەکی خولی و ڕێک و پێک کردەوە. هاوکات ستایشی پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە کرد.
لەهەمان کاتدا: کۆبوونەوەکە جەختی لە پابەندبوون بە وادە دەستوورییە دیاریکراوەکان بۆ تەواوکردنی شایستە سیاسییەکان کردەوە و ئامادەبووان ئاماژەیان بەوەدا کە بەردەوامبوونی گفتوگۆ و ڕاوێژ لەنێوان سەرکردە سیاسییەکاندا یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی کەشێکی ئەرێنی لەسەر بنەمای متمانەی هاوبەش و زەمینەیەکی پتەو بۆ هاوکارییەکی بونیادنەر لە پرسە نیشتمانییە جیاوازەکاندا کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە سەربانی ماڵەکەی کارێکی هونەری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە






