دانەگاز دوو ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ

شەیری بکە لە:
دانەگاز دوو ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ

ئاڤا نیوز

كۆمپانیای دانەغاز، بڕی دوو ملیۆن دۆلاری بە زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ، تەكیە و شۆڕش بەخشی، ڕوونیشی دەكاتەوە، ئەو کۆمەک و هاوکارییە بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەدیاریكراوی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دابەشدەکرێت.

وێنە گەورەکە: تا دێت هەڵمەتی هاوكاریكردنی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی سنووری چەمچەماڵ فراوانتر دەبێت، لەپاڵ گەیاندنی دەیان بارهەڵگری پڕ لە پێداویستی و خواردن و كەرەستەی پێویستی نێو ماڵ بە ناوچە زیانبەركەوتووەكان، هاوكات دامودەزگا فەرمییەكان و سەرمایەدارانی نیشتمانی و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت، بە پێدانی پارەی كاش بەدەنگ لێقەوماوانەوە دەچن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانی کۆمپانیاکانی پێرل پێترلیۆم بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و گاز بڵاویكردووەتەوە، كۆمپانیای دانەغاز بەهاوبەشی لەگەڵ نەوتی هیلال بەهەماهەنگیی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، بڕی دوو ملیۆن دۆلار بە زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی سنووری چەمچەماڵ بەخشیوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ