
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتینەتەوەیەکگرتووەکان
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی ئەرکی تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یونامی)، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی بەغدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەرکی تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یونامی) لە کۆتایی ئەمساڵدا تەواودەبێت و هەموو کارەکانی یونامی ڕادەگیرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 2025-12-13، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتینەتەوەیەکگرتووەکان بگاتە بەغدا بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی ئەرکی ئەرکی تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یونامی).
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک بە ئاژانسی فەرمیی ڕاگەیاند، وادەی سەردانەکەی گۆتێرێس بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە دواکەوتووە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەر لە سەردانەکەی گۆتێریس، محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریکردنی عێراق (یونامی) ڕایگەیاند، نێردەکە لە 31ی کانوونی یەکەمی 2025 بە یەکجاری عێراق جێدەهێڵێت.
لەهەمان کاتدا: ئەلحەسسان دووپاتی کردەوە کە چوونە دەرەوەی نێردەکە بە مانای نەبوونی نەتەوەیەکگرتووەکان نییە لە عێراق، بەڵکو دەزگا تایبەتمەندەکانیان چالاک دەمێننەوە لە بوارەکانی تەندروستی، پەروەردە، تەکنەلۆجیا، کەشوهەوا، و ئابووریدا.
ئەمەش بزانە: نێردەی یونامی لە ساڵی 2003 بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایش دامەزرا و بە فەرمی بڕیاردرا کە لە 31ی کانوونی یەکەمی 2025 کۆتایی بە ئەرکەکانی بهێنرێت، دوای درێژکردنەوەی کۆتایی و بەپێی داوای حکومەتی عێراق.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا






