وەزیری پەروەردە: 50 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی نۆ قوتابخانەی چەمچەماڵ تەرخانكراوە

شەیری بکە لە:
وەزیری پەروەردە: 50 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی نۆ قوتابخانەی چەمچەماڵ تەرخانكراوە

یەکێک لەو قوتابخانانەی کە لە چەمچەماڵ زیانی بەرکەوتووە بەهۆی لافاوەکەوە

ئاڤا نیوز

 

وەزیری پەروەردەی کوردستان دەڵێت، ئەو قوتابخانانەی چەمچەماڵ و دەوروبەری کە بەهۆی لافاو زیانیان بەرکەوتووە لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، لەزووترین كاتدا دەست بە نۆژەنكردنەوەیان دەكرێت.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی لافاوە بەهێزەی سنووری چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش نۆ قوتابخانە زیانیان بەرکەوتووە و خوێندندیش لە سەرتاسەری ئەو ناوچەیە ڕاگیراوە.

 

لێدوانی فەرمی: د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی کوردستان لە ئەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕایگەیاند، بەپێی ئامار و دەرخستە تەكنیكییەكانی تیمەكانی وەزارەتی پەروەردە، لە لافاوەكەی چەمچەماڵ، نۆ قوتابخانە زیانیان بەركەوتووە و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیار دراوە هەر لەم هەفتەیە، دەست بە نۆژەنكردنەوە و پاككردنەوەیان بكرێت.

 

- بڕی 50 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوە و پاككردنەوەی قوتابخانە زیانبەركەوتووەكانی چەمچەماڵ و دەوروبەری تەرخانكراوە، پارەكە دەخەینە بەردەست بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی تا لە نزیكترین كاتدا دەست بە نۆژەنكردنەوەیان بكرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ