جگە لە هەولێر هەڵمەتی هاوکارییەکانی ئاڤا لە دهۆک، زاخۆ و ئاکرێ بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
جگە لە هەولێر هەڵمەتی هاوکارییەکانی ئاڤا لە دهۆک، زاخۆ و ئاکرێ بەڕێوەدەچێت

دیمەنی کەمپەینەکانی ئاڤا لە هەولێر و دهۆک و ئاکرێ

ئاڤا نیوز

 

جگە لە هەولێر، لە دهۆک، زاخۆ و ئاکرێ هەڵمەتی ئاڤا میدیا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و یارمەتییەکان بۆ خەڵکی لێقەوماوی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش بەڕێوەدەچێت.

 

وێنە گەورەکە: ئاڤا میدیا هەڵمەتێکی سەرتاسەری بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ، شۆڕش و تەکیە ڕاگەیاندووە. یەکەم کاروانی هاوکارییەکانیش لە هەولێرەوە بەرەو ئەو ناوچانە بەڕێکەوت.

 

لێدوانی فەرمی سورەیا هەساری، پێشکەشکاری ئاڤا میدیا، لە هەڵمەتی ئاڤا میدیا لە ئاکرێ گوتی: خەڵکی ئاکرێ داوایان کرد، هەڵمەتەکەی ئاڤا لە ئاکرێش بکرێتەوە، بۆئەوەی خەڵکی ئاکرێ و دەوورووبەری بتوانن لە ڕێگەی ئاڤاوە کۆمەک و هاوکاری کۆبکەنەوە و بۆ زیابلێکەوتووانی سنووری چەمچەماڵ و تەکیە و شۆرش ڕەوانەی بکەن.

 

تا ئێستا لە هەڵمەتی ئاڤا 10 بارهەڵگر هاوکاری بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ و دەوروبەری کۆکراوەتەوە. کەمێک پێش ئێستا یەکەمین کاروانی هاوکارییەکان بەرەو ئەو ناوچانە بەڕێکەوت.

 

زانیاریی زیاتر: لە دهۆک خێرخوازان دەتوانن هاوکاری و یارمەتییەکانیان بگەیێننە نووسینگەی ئاڤا بەهدینان لە دهۆک. هەرچی لە ئاکرێیە هەڵمەتی ئاڤا میدیا کەوتووەتە تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ئاکرێ. لە زاخۆش خێرخوازان دەتوانن هاوکارییەکانیان بگەیێننە یاریگای نێودەوڵەتیی زاخۆ.

 

ئەمەش بزانە: لە دهۆک، ئاکرێ و زاخۆ دەیان تۆن هاوکاری لە جلوبەرگ، ڕایەخ و دۆشەک و بەتانی، خۆراک، هاوکاریی ماددی، سۆپا ، کەلوپەل و پێداویستیی ناوماڵ لە لایەن خێرخوازانەوە کۆکراونەتەوە و هەڵمەتەکە بەردەوامە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ