سوننەکان کۆبوونەوەیەکی یەکلایکەرەوە بۆ دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن
- هەواڵ
- 14 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، "ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی" کە نوێنەرایەتیی لایەنە سوننەکان دەکات، کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز ئەنجام بدات بۆ هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی داهاتووی پەرلەمان.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە مانگێکە هەڵبژاردنی پەرلەمان کراوە، لایەنە براوەکان بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و دابەشکردنی پۆست و ئەرکەکان، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەپێی پشک پشکێنە بۆ سوننەکانە و لەمبارەیەوە هێزە براوەکانی سوننە لە گفتوگۆ و دانوستاندان بۆ دیاریکردنی ناوێک بۆ پۆستەکە.
لێدوانی فەرمی: د.سەڵاح مەرعاوی، ئەندامی هاوپەیمانی "عەزم" بە سەرۆکایەتیی موسەننا سامەڕایی ئاشکرای کردووە، کۆبوونەوەکەی سەرکردەکانی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی بڕیارە لە بارەگای سەرۆکی موسەننا سامەڕایی بکرێت، ئامانجی کۆتاییهێنانە بە هەڵبژاردنی یەک یان دوو کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان"، ئاماژەی بەوەدا "تا ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن و تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر ناوەکان نەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەڵاح کوبەیسی، ئەندامی هاوپەیمانی "سیادە" ڕایگەیاندووە، پێنج لایەنەکەی "ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی" هێشتا لە پرۆسەی گەیشتن بە لێکتێگەیشتندان بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی گونجاو بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان، جەختیشی کردەوە کە زۆربەی لایەنەکان کاندیدیان هەیە، هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، لێکتێگەیشتن و هاوبەشی نێوان لایەنەکان زیاترە لە ناکۆکییەکانی پێشوو.
زانیاریی زیاتر: ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری داوای لە هەموو هێز و کەسایەتییە سیاسییە پەیوەندیدارەکان کرد کە پابەندی ئیرادەی پاکی نیشتمانی بن لە جێبەجێکردنی مەرجە دەستوورییەکان بۆ هەڵبژاردنی سێ سەرۆکایەتییەکە(سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا






