
دروستبوونی تەم لەسەر ڕێگاکانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق داوا لە شۆفێران دەکات لە کاتی شەو و بەیانی زوودا گرنگی بە بارودۆخی کەشوهەوا بدەن لەم ماوەیەدا، بەهۆی بوونی تەمی چڕ و خراپی بینین.
وێنە گەورەکە: لە هەفتەی ڕابردووەوە شەپۆلێکی بارانبارین عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە گرتووەتەوە و کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە تا ئێستاش بەردەوامە، بەو هۆیەوە لە چەندین ناوچە دەبێتە تەم و حکومەتی هۆشداریی دەداتە شۆفێران پابەندی ڕێنماییەکانی سەلامەتی بن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیێنروێکدا، داوا لە هەموو شۆفێران دەکات، لەکاتی گەشتکردنیان لەنێوان پارێزگاکان و لەسەر ڕێگاوبانەکان و ڕێگاکانی دەرەوە، ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر، دووربکەونەوە لە تێپەڕاندنی سنووری خێرایی، مەودای سەلامەتی نێوان ئۆتۆمبێلەکان بپارێزن، هاوکات گڵۆپی پێشەوە و گڵۆپی دواوە و گڵۆپی ئاگادارکردنەوەیان چالاک بکەن.
هاتووچۆی عێراق دەڵێت: "لەئێستادا مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەڕۆک سەرقاڵی بەکارهێنانی فلتەری هاتووچۆن بۆ ڕێنماییکردنی ئۆتۆمبێلەکان و بەیاوەریکردنیان لەسەر ڕێگاکانی دەرەوە بۆ گەیشتن بە سەلامەتی و ڕێگریکردن لە ڕووداوی هاتووچۆ بۆ سەلامەتی سەرجەم بەکارهێنەرانی ڕێگاوبان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا






