قوتابییەکانی قوتابخانەی قەندیل دڵخۆشن کە نۆژەنکردنەوە دەستی پێکردووە
- هەواڵ
- 14 کانوونی یەکەم

نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی قەندیل لە تەکێ دەستی پێکرد.
ئاڤا نیوز
یەکێک لە قوتابییەکانی قوتابخانەی قەندیل ئەم بەیانییە لەبەردەم قوتابخانەکەی، دڵخۆشیی خۆی دەردەبڕیی کە جارێکی دیکە قوتابخانەکەیان نۆژەن دەکرێتەوە، پاش ئەوەی ڕێکخراوی کوردستان فاوندەیشن کارەکانی لەو قوتابخانەیە دەستپێکرد.
وێنەگەورەکە: هەفتەی رابردوو شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستانی گرتەوە، لە چەند شار و شارۆچکەیەک لافاو دروست بوو زیانی گیانی و ماددەی لێ کەوتەوە. یەکێک لەو ناوچانەی کە زیانی زۆریان بەرکەوت سنووری چەمچەماڵ بوو، لەناویاندا ژمارەیەک قوتابخانە لافاو زیانی خۆری پێ گەیاندن.
چیرۆکی سەرەکی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەشێوەیەکی چڕوپڕ ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی قەندیل دەستی پێکرد، کە لە لافاوەکەی ناحیەی تەکێ مەترسی لەسەر ژیانی قوتابییەکانی دروست بوو، بەڵام بە هەوڵی مامۆستایان و دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکە توانرا گیانی قوتابییەکان بپارێزرێت و بچنە نهۆمی دووەمی قوتابخانەکە.
منداڵێكی شایەتحاڵ: مەیلی، کچە قوتابییەکی قوتابخانەی قەندیلە، قسەی بۆ چۆمان محەمەد پەیامنێری ئاڤا میدیا کردووە کە لەگەڵ چەند قوتابییەکی دیکە ئەمڕۆ هاتبوونە بەردەم قوتابخانەکەیان بۆ بینینی ئەو کرێکار و ئامێرانەی سەرقاڵی خاوێنکردنەوە و نۆژەنکردنەوە بوون.
مەیلی وتی: ئێمە وانەی ئینگلیزیمان هەبوو، لە پڕێکدا گوێمان لە دەنگێک بوو دیواری مەکتەبەکەمان ڕووخابوو، کوڕێکی پۆلمان وتی مامۆستا ئەوە تەنکیی ئاوی سەربان بەربووەتەوە؟ بەڵام مامۆستا یوسفیش بۆ ئەوەی ئێمە نەترسین وتی نا ئەوە هەورە بروسکەیە و دەرگاکە کرایەوە و ئاو هاتە ژوورەوە.
داواکاریی: یەکێکی دیکە لە قوتابییەکان داوای کرد بەخێرایی وەزارەتی پەروەردە قوتابخانەکەیان بۆ نۆژەن بکاتەوە و گۆڕەپان و شوێنی یاریکردنیان بۆ دروست بکرێت.
لە هەمان کاتدا: یەکێک لە مامۆستاکانی قوتابخانەی قەندیل وتی: قوتابخانەکەمان بەکەڵکی خوێندن نەمابوو، بەو هیوایەی نۆژەن بکرێتەوە بۆ ئەوەی بەخێرایی پێشوازیی لە قوتابیان بکەینەوە.
باکگراوند: تیمەکانی ڕێکخراوی کوردستان فاوندەیشن، بە چڕیی لە ناوچە زیان پێگەیشتووەکان لەکاردان و ئەرکی خاوێنکردنەوە، نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی قوتابخانەی قەندیل و چەندین قوتابخانەی دیکەی چەمچەماڵ و تەکێ و شۆڕشی گرتووەتە ئەستۆ، ئەمڕۆش کارەکان بەشێوەیەکی چڕ و پڕ دەستیان پێکرد، پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی رابردوودا هەڵسەنگاندن و پلانی کارەکان داڕێژران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 41 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادکردووە




