نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا: هێرشی تەدموور مەترسیی داعش بۆ سەر سووریا و جیهان دەسەلمێنێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا
ئاڤا نیوز
نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا ڕایدەگەیێنێت، هێرشە تیرۆریستییەکەی تەدموور، مەترسیی بەردەوامی ڕێکخراوی داعش بۆ سەر ئاسایشی سووریا و هەموو جیهان دەسەلمێنێت و جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەم هێرشە ستراتیژییەتی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بەهێزتر دەکات و کاریگەریی کەم ناکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزە چەکدارەکانی سووریا لە شاری تەدموور دژی داعش، ئەو هێزانە ڕووبەڕووی بۆسەیەکی داعش بوونەوە و لە ئەنجامدا دوو سەربازی سوپای ئەمریکا و وەرگێڕێک کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژی یەکشەممە، تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا، لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە ئێکس نووسیویەتی، ئەم هێرشە مەترسیی بەردەوامی داعش نیشان دەدات، نەک تەنیا بۆ سووریا، بەڵکو بۆ جیهان و تەواوەتیی خاک و ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکاش. ستراتیژیی ئەمریکا بریتییە لە توانادارکردنی هاوبەشە سوورییەکان، بە پاڵپشتیی ئۆپەراسیۆنیی ئەمریکا، بۆ ڕاوکردنی تۆڕەکانی داعش، ڕێگریکردن لە شوێنی سەلامەتییان و نەهێشتنی سەرهەڵدانەوەیان.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: نێردەی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەدات، هێرشە تیرۆریستییەکەی دوایی ستراتیژیی ئەمریکا پووچەڵ ناکاتەوە، بەڵکو بەهێزتری دەکات. تیرۆریستان هێرش دەکەن، چونکە لەژێر گوشاری بەردەوامی هاوبەشە سوورییەکانن، کە بە پاڵپشتیی ئەمریکا کاردەکەن، لەوانەش سوپای سووریا.
لەهەمان کاتدا: باراک ئەوەشی نووسیوە، "سەرۆک ترەمپ، وەزیری جەنگ، وەزیری دەرەوە، دەزگا سەربازی و سیاسی و دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا ڕێگە نادەن ئەم هێرشە بێ وەڵام بێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: باراک دووپاتی دەکاتەوە، بە ڕووبەڕووبوونەوە و شکستپێهێنانی داعش لەسەر خاکی سووریا، بوونی سەربازیمان بە ژمارەیەکی سنووردار بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ناوخۆییەکان، بەشێوەیەکی چالاک ئەمریکا لە هەڕەشەیەکی زۆر گەورەتر دەپارێزێت. ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە سووریا، ڕێگە لە گواستنەوەی تیرۆریستان بۆ ئەوروپا و پاشان بۆ ئەمریکا دەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
31 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






