کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی نیشتمانی ئێران کەوتووەتەوە ناو قەیرانێکی قورسی دارایی
- هەواڵ
- 16 کانوونی یەکەم

هێڵی ئاسمانی نیشتمانی ئێران
ئاڤا نیوز
بەگوتەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (ئێران ئەیر) بێت، کۆمپانیاکە 15 ملیۆن دۆلاری هەریەکە لە فڕۆکەخانەکانی ئەستەنبووڵ نەجەف، دوبەی، جەددە و مەدینە قەرزارە و ژمارەیەکی زۆری فڕۆکەکانی وەستاون.
وێنە گەورەکە: هێڵی ئاسمانی نیشتمانی ئێران لە ساڵی 1944 لەلایەن دوو سەرمایەداری ئێرانیەوە دامەزراوە، سەرەتای گەشتەکانی لە ناوخۆی وڵات بووە دواتر گەشتەکانی زیادیان کردووە و بە یەکەم کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی دادەنرێت کە ئاڵای ئێرانی کردووە بە لۆگۆی خۆی.
لێدوانی فەرمی: تاهیر عەبدولحەی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێران ئەیر دەڵێت، بەهۆی شەڕی 12 ڕۆژی نێوان ئێران و ئیسرائیل و سەپاندنی قەدەغەی فڕین بەڕێژەی %50 لە ئاسمانی ئێران وایکردووە داهاتی کۆمپانیاکە کەمبێتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر داهات و خەرجی کۆمپانیاکە هەبووە.
تاهیر عەبدولحەی دەشڵێت: ئێستا 15 ملیۆن دۆلاری پێنج فڕۆکەخانە قەرزارین، لە کۆی 20 فڕۆکە تەنیا هەشت فڕۆکە لە گەشتکردن بەردەوامن و قەبارەی قەرزەکان گەیشتووەتە 43 ترلیۆن تومەنی ئێرانی کە هاوتایە بە 15 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی. ئەمەش قورسترین قەیرانی ئەو کۆمپانیایەیە لەماوەی 11 ساڵی ڕابردوو دووچاری هاتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ئێران ئینتەرناشناڵ، لەماوەی ڕابردوودا فڕۆکەخانەکانی ئەستەنبووڵ چەندینجار گەشتی ئەو کۆمپانیایەیان بەهۆی قەرزارییەوە هەڵوەشاندوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد






