
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەت بەرەو جێگیرکردنی نرخی دراو هەنگاو دەنێت نەک ناوەناوە گۆڕینی، جەختیش دەکاتەوە کە یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ 108 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە و قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی سەر عێراقیش 47 تریلیۆن دینارە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییەی حکومی ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ 108 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، یەدەگی زێڕی عێراقیش لە 130 تۆنەوە بۆ 172 تۆن بەرزبووەتەوە، کۆی قەرزی دەرەکی عێراقیش 10 ملیار و 56 ملیۆن دۆلارە، کۆی قەرزی ناوخۆش 34 تریلیۆن دینارە.
گوتیشی، هەموو یاساکانی بودجە لە ساڵانی ڕابردوو کورتهێنانیان تێدابووە و حکومەتی داهاتووش ناچار دەبێت قەرز بکات بەهۆی بوونی کورتهێنان لە بودجەکەیدا، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت هەڵاوسانی لە 7.5% بۆ 2.7%. کەم کردووەتەوە و کاریش بۆ جێگیرکردنی نرخی دینار لەبەرامبەر دراوە بیانییەکان دەکات.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی سوودانی:
-پێشبینی دەکەم چیتر حکومەت یاسای بودجەی سێ ساڵەی نەبێت.
-ژمارەی فەرمانبەرانی حکومەت لەم کاتەدا چوار ملیۆن و550 هەزار کەسە، دوو ملیۆن و960 هەزار خانەنشینیشمان هەیە.
-43 ملیۆن کەس لە بەشەخۆراک سوودمەند بووە، چوار ملیۆن و500 هەزار کەسیش هەبووە کە شایستە وەرگرتنی هاوکارییەکان نەبوون.
-ساڵانە 22 تريليۆن دينار بۆ کەرتی وزە، 12 تريليۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و شەش تريليۆن دیناریش بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی تەرخان دەکەین.
-سیستمی ئاسیکودا بەشێوەیەکی ڕوون جێبەجێ دەکرێت و لەئێستادا دەروازەکان و گومرگ کۆنتڕۆڵیان لەسەرە.
-ئێستا کاتی ئەوەیە پێداچوونەوە بە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران بکرێت، دەبێت یاسای تایبەت بە دەرماڵەکان هەموار بکرێتەوە کە لەسەدا 60ی مووچە پێکدەهێنن.
-بەبەهای 100 ملیار دۆلار مۆڵەتی وەبەرهێنانمان داوە و ئێستاش پڕۆژەی دیکە بەبەهای 100 ملیار دۆلار لە قۆناغی مۆڵەت پێدانن.
-پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک بەهاکەیان 26 ملیار دۆلارە.
-سووتانی غاز لەکاتی بەرهەمهێنانی نەوت ساڵانە زیانی پێنج ملیار دۆلاری بە وڵات گەیاندووە و ئێستا 72%ی ئەو سووتانە کۆنتڕۆڵ کراوە و وەبەرهێنانی تێدا کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا






