
دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکی داعش؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
دەزگای دژە تیرۆری عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگریی نیشتمانی ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنی لە ناوچە جیاوازەکان ئەنجامدا و شەش ئەندامی ڕێخکراوی داعشی دەستگیر کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دژە تیرۆری عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، چوار تیرۆریستی داعش کە بۆ گواستنەوە و دابینکەری کەلوپەل لە ڕێکخراوی داعش کاریان دەکرد، دەستگیر کران. هاوکات لە ڕێگەی دوو ئۆپەراسیۆنی دیکە توانرا دوو تیرۆریستی داعش لە موسڵ و بەغدا دەستگیر بکرێن.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی گەڕانی بەرفراوان لە پارێزگای کەرکووک دژی داعش ئەنجامدران.
لەلایەکی دیکە: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، لیوا عەبدولخاڵق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سەرەڕای تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی داعش لە عێراق، هێشتا مەترسییەکانی پاشماوەکانی داعش ماون، بەردەوام جموجۆڵیان هەیە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق وەکو تکریت، کەرکووک، حەمرین و قەرچووغ.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: کەمتر لە ساڵێک ماوە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە تەواوی لە عێراق بکشێنەوە، لەمبارەیەوە ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، "بەشێک لە ناوچەکان کە داعش جووڵەی تێدا هەیە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەبێ هاوکاریی هاوپەیمانان ناتوانن ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکەن یاخود ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تێدا ئەنجام بدەن، بۆیە زۆربەی جار ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دەکەن لە ناوچەکانی، زنجیرە چیاکانی حەمرین، قەرەچووغ، دیالە و هەندێک شوێن لە موسڵ کە ئەندامانی داعش موڵگەیان تێدا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دواخرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات






