ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ: چەکدارەکان ناهێڵن ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بگەڕێنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ژمارەیەک ئاوارە لە یەکێک لە کەمپەکان لە سووریا
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا دەڵێت، بوونی گرووپە چەکدارەکان بەربەستە لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، هاوکات جەختی لەسەر پێویستی دەرکردنی ئەو گرووپانە و دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەلامەتی بۆ ئاوارەکان لەژێر چاودێریی نێودەوڵەتیدا کردەوە.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2018 بە دواوە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بە هاوکاریی ئەو وڵاتە چەندین ناوچەیان لە ڕۆژئاوای کوردستان داگیر کرد، بەهۆیەوە هەزاران خێزان ئاوارەی ناوچەکانی دیکە بوون، تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە شارە و گوندەکانیان.
لێدوانی فەرمی: ئەڤین جومعە، ئەندامی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا ڕایگەیاند: بوونی گروپە چەکدارە بەکرێگیراوەکان لە ناوچەکانی سەرێ کانی، گرێ سپی، عەفرین، مەنبج، تەل ڕەفعەت، شەهبا هۆکاری سەرەکیی ئاوارەبوونی دانیشتووان بووە، لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆش ڕێگری دەکەن لە گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و زێدی خۆیان.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، گەڕانەوەی ئاوارەکان ڕووبەڕووی زۆر مەترسی بووەتەوە، بە بەردەوامی پێشێلکاری بەرامبەریان دەکرێت، چونکە زۆرێک لەو خێزانانەی هەوڵی گەڕانەوەیان داوە تووشی دەستگیر کردن و فشار بوونەتەوە، جگە لەوەش مانگانە دەیان پێشێلکاری بەڵگەدار دەکرێن بەتایبەتی بەرامبەر بە ژن و منداڵان کە لاوازترین گرووپن، "پێشێلکارییە بەردەوامەکان تەنانەت دوای ڕووخانی دەسەڵاتى بەشار ئەسەدیش".
-بەرپرسیارێتی دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەلامەتی لە ئەستۆی حکومەتی ڕاگوزەریی ئێستادایە، لەڕێگەی دامەزراندنی بڕگەی یاسایی ڕوون کە مافی گەڕاوەکان دەستەبەر دەکات، لەوانە دوورخستنەوەی ئەو گرووپە چەکدارەکانە، پێکهێنانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ لە خەڵکی ناوچەکە و چاودێریکردنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی گەڕانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 53 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆی عێراق شەش داعش دەستگیر دەکات






