سەفین دزەیی: نێردە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئەوەن کابینەیەکی نوێی بەهێز پێکبهێنرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێردە دیپلۆماسییەکان هەمیشە لەگەڵ ئەوەن کابینەیەکی نوێی بەهێز پێکبهێنرێت.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 14 مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوە، بەڵام هێشتا کابینەی نوێی حوکمەتی هەرێمی کوردستان پێکنەهێنراوە، هەرچەندە لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە 11ـی مانگی ڕابردوو بەڕێوەچوو، گەڕێکی دیکەی دانوستان بە تایبەت لە نێوان پارتی و یەکێتی دەستی پێکردووەتەوە بەڵام تا ئێستا ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ نەکراوە.
لیدوانی فەرمی: سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای گوت: نێردە دیپلۆماسییەکان هەمیشە لەگەڵ پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی بەهێزی حکومەتی هەرێمی کوردستانن.
- ژمارەیەک پرۆژەی چاکسازی هەن، لەوانە چاکسازییەکانی ئابووری، کارگێڕی، وەزارەتی پێشمەرگە، هەندێ لەو پڕۆژە چاکسازییانە لەلایەن وڵاتان و نێردە دیپلۆماسییەکان پاڵپشتییان دەکرێت، بۆیە پێکهێنانی کابینەی نوێ کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئەو پرۆژە چاکسازییانە دەبێت.
ئەمەش بزانە: دوای ماوەیەک لە وەستانی دانیشتنەکانی نێوانیان، دوێنێ سێشەممە 16-12-2025، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە ناوەڕاستی بەغدا زیندانییەک لە دەست هێزە ئەمنییەکان ڕادەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە ناوەڕاستی بەغدا زیندانییەک لە دەست هێزە ئەمنییەکان ڕادەکات






