نێچیرڤان بارزانی: کوردستان هەمیشە فاکتەری سەقامگیری و پردی لەیەکگەیشتن دەبێت
- کوردستان
- 17 کانوونی یەکەم

ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هێزی ڕاستەقینەی کوردستانیان لە تەبایی و پێکەوەیی و یەکڕیزیمان دایە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری سەقامگیری و پردی لەیەکگەیشتن دەبێت.
وێنە گەورەکە: 17-12، ڕۆژی ئاڵای کوردستانە، ساڵانە لەم ڕۆژەدا لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان و ناوەندەکانی خوێندن، چەندین چالاکی دیکە بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: ئەمڕۆ کە یادی ڕۆژی ئاڵا دەکەینەوە، تەنیا یادکردنەوەی ڕۆژێک نییە لە ساڵنامەدا، بەڵکو ئەمڕۆ نوێ کردنەوەی پەیمانە بۆ ئەو هێمایەی کە ناسنامەی بوون، مێژوو، خەبات و ئاواتەکانمان بۆ ئازادی و ژیانێکی سەربەرزانە بەرجەستە دەکات.
- ئەمڕۆ بە شانازییەوە دەبینین، ئەم ئاڵایە لەسەر دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، لە قوتابخانە و زانکۆکان، لە نەخۆشخانە و ناوەندەکان دەشەکێتەوە، ئەمە بەڵگەی ئەو سەرکەوتنەیە کە بە خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی پێشمەرگە و خۆڕاگری گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە بەدەست هاتووە.
- لە ڕۆژی ئاڵادا پەیامی ئێمە ڕوونە؛ هێزی ڕاستەقینەی کوردستانیان لە تەبایی و پێکەوەیی و یەکڕیزیمان دایە، ئەم ئاڵایە هەموومان کۆ دەکاتەوە، بە جیاوازیی بیروڕای سیاسی، ئاینی و هەموو ئەو نەتەوانەی کە لە کوردستان دەژین، لە ژێر سێبەری ئەم ئاڵایەدا دەبێت هەموومان شانبەشان کار بکەین بۆ کوردستانێکی سەقامگیر بۆ هەموو نەتەوە و ئاین و پێکهاتەکانی کوردستان، دادپەروەرتر و بەهێزتر بەرامبەر بە ئالنگارییەکان.
- وەفاداری ڕاستەقینە بۆ خوێنی شەهیدان و قوربانیانی گەلی کوردستان تەنیا و تەنیا بە دروشم نابێت، بەڵکو بە پاراستنی دەسکەوتەکان، بە چەسپاندنی سەروەری یاسا، بە بونیادنانی دامەزراوەی بەهێز و خزمەتکردنی باشتری هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان دەبێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمانەشی گوت:
- گەنجانی خۆشەویست، ئاڵای کوردستان تەنیا سیمبولی ڕابردوو نییە، بەڵکو ئاڵای داهاتووە و پەیامی هیوا و ئومێدە بۆ ئێوە، نیشتمان پێویستی بە زانست و وزە و داهێنان و خەونی ئێوەیە، کوردستان بە زانست و زانین، بە کار و کۆشش، بە ئابوورییەکی بەهێز و بە ئاشتی، ئاودان دەکرێتەوە.
- لە کاتێکدا بە شانازییەوە ئاڵاکەمان بەرز دەکەینەوە، لەهەمان کاتدا پەیمانی خۆمان بۆ هاوبەشیی دەستووری لە عێراقی فیدڕاڵی و دیموکراسیدا دووپات دەکەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا






