پێشبینی دەکرێت 200 هەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵ سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن
- هەواڵ
- 17 کانوونی یەکەم

دیمەنی ڕازاندنەوەی یەکێک لە شەقامەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ
ئاڤا نیوز
لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکرێت بۆ هاتنی زۆرترین ژمارەی گەشتیاران بۆ ساڵی نوێ. دەستەی گەشتوگوزاریش پێشبینیی دەکات سەرووی 200 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
وێنە گەورەکە: ساڵانە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو، دەست دەکات بە ئامادەکارییەکان بۆ دوایین شەوی ساڵ و پێشوازی کردن لە ساڵی نوێ. بۆ پێشوازی کردن لە ساڵی 2026 و بە مەبەستی هاتنی زۆرترین ژمارەی گەشتیار، لە زۆرینەی شوێنە گشتییەکان لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری کراوە و شوێنەکان ڕازێنراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، چەند تیمێکی گەشتیاریی جیاواز لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان لە هەر چوار پارێزگا و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکان پێکهێنراون و لە بازگەکان بە جوانترین شێوە پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن و لە ڕێگەی ڕێبەری گەشتیارییەوە ئاسانکاری بۆ گرووپەکانی گەشتیاران دەکەن.
- هەرێمی کوردستان بە کەرتی گشتی و تایبەتەوە لە ئامادەکاریی تەواودایە بۆ ڕەخساندنی کەشێکی لەبار و گونجاو بۆ ئەو گەشتیارانەی کە بۆ پشووەکانی سەری ساڵ ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن. "پێشبینی دەکەین سەرووی 200 هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن".
-ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ لەسەر دوو ئاست دەکرێن، ئاستی "کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر ئاستی کەرتی گشتی، هەماهەنگیی تەواو لە نێوان دەستەی گەشتوگوزار و لایەنەکانی دیکەی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، هەمووان وەک یەک تیم کار دەکەن، "بۆئەوەی بتوانین پێشوازییەکی شارستانییانە لە گەشتیاران بکەین".
- "لەسەر ئاستی کەرتی تایبەت، هەماهەنگی هەیە لەگەڵ کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان، کەرتی تایبەت و تەواوی گرووپە گەشتیارییەکان، ڕاسپێردراون، بۆئەوەی ئامادەکاری بکەن، هەروەها چەندین چالاکی جیاواز دەبێت، بەشێکی ئەو چالاکییانە دەستەی گەشتوگوزار ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی دەکات، بەشەکەی دیکە بە هەماهەنگی دەبێت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان".
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە؛ چوار شارۆچکەی دیکە کۆنترۆڵ دەکات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆران ساڵح بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە؛ چوار شارۆچکەی دیکە کۆنترۆڵ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئافرەتێکی دووگیان لەکاتی کارکردن گیان لە دەستدەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی خەونی 'ئادەم چیا' دەهێنێتە دی





