
دیمەنی جیابوونەوەی دوو هاوسەر
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای دادگەریی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە مانگی 11ی ڕابردوودا زیاتر لە 5,800 حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاکانی عێراق (جگە لە هەرێمی کوردستان) تۆمار کراوە. ئاماژەی بەوەش دەدات، بەغدای پایتەخت لە پلەی یەکەمدا بووە لە ژمارەی حاڵەتەکاندا.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-12-17، ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی 11ی 2025 ئاشکرا کرد. ڕوونیشی کردەوە کە کۆی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری لە مانگی 11ی ڕابردوودا گەیشتووەتە 26 هەزار و 129 گرێبەست، لە کاتێکدا جیابوونەوە 5 هەزار و 805 بووە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەپێی ئامارەکە، بەغدای پایتەخت لە سەرووی لیستی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە بووە. سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ڕەسافە 3 هەزار و 961 گرێبەستی هاوسەرگیری و 1239 جیابوونەوەی تۆمار کردووە، لە کاتێکدا دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/کەرخ 3 هەزار و 132 گرێبەستی هاوسەرگیری و 920 جیابوونەوەی تۆمار کردووە.
نەینەوا لە پلەی دووەمدا بووە بە تۆمارکردنی 2 هەزار و 819 گرێبەستی هاوسەرگیری و 389 جیابوونەوە، پاشان پارێزگای بەسرە لە پلەی سێیەمدا بووە بە تۆمارکردنی 2 هەزار و 324 گرێبەستی هاوسەرگیری و 637 جیابوونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا






