سەرۆک بارزانی و کونسوڵی گشتیی نوێی پۆڵەندا دۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی و کونسوڵی گشتیی نوێی پۆڵەندا دۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

دیداری سەرۆک بارزانی و ماچیج زایدڵ، کونسوڵی گشتی نوێی پۆڵەندا لە هەولێر

ئاڤا نیوز

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی پۆلەندا لە هەولێر کرد و هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوانیان کردەوە. کونسوڵی پۆڵەندا ستایشی ڕۆڵ و پێگەی سەرۆک بارزانی کرد.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە، لە پیرمام سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ماچیج زایدڵ، کونسوڵی گشتی نوێی پۆڵەندا لە هەولێر کرد.

کونسوڵی پۆلەندا دڵخۆشیی خۆی نیشاندا بۆ ئەو پێشوەچوونانەی هەرێمی کوردستان لە ڕووی ئارامی و ئاسایش و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بەخۆیەوە بینیوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمی بارەگای بارزانی، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی دەستەبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی پۆڵەندا لە هەولێر کرد و پشتیوانیی خۆی و هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ پەرەپێدان و باشترکردنی پەیوەندی دوولایەنە. هەروەها باسی لەو نەهامەتیانە کرد کە لە ڕابردوودا بەسەر گەلی پۆلەندا دا هاتوون، بەڵام بە یەکگرتوویی و تێکۆشانیان توانیان بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بن.

زانیاریی زیاتر: دۆخی ناوچەکە و عێراق بە گشتی و مێژوو، خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان، باسکردن لە سرووشت و دیمەنی جوانی ناوچەکانی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ