نوێنەر و ڕیشسپییانی پیرەمەگروون بۆ گەیاندنی داواکارییەکانیان گەیشتنە ئاڤا

شەیری بکە لە:
نوێنەر و ڕیشسپییانی پیرەمەگروون بۆ گەیاندنی داواکارییەکانیان گەیشتنە ئاڤا

نوێنەرانی پیرەمەگروون لەگەڵ هەوراز گوڵپی

ئاڤا نیوز

بەهۆی ئەوەی کەس نەچوو بەدەم داواکارییەکانیانەوە نوێنەر و ڕیشسپییانی پیرەمەگروون گەیشتنە ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا لە هەولێر، هاوشێوەی کاسبکارانی چەمچەماڵ لە ستۆدیۆی ئاڤا داواکارییەکانیان بگەیێنن.

چیرۆکی سەرەکی: لافاوەکەی هەفتەی رابردوو جگە لە چەمچەماڵ، شۆڕش و تەکیە، پیرەمەگروونیشی گرتەوە، کەمێک پێش ئێستاش نوێنەر و ڕیشسپییانی ئەو ناوچەیە بۆ گەیاندنی داواکارییەکانیان گەیشتنە ئاڤا بۆئەوەی بەرپرسانی حکومی وەڵامی داواکارییەکانیان بدەنەوە.

زانیاریی زیاتر: دوێنێ سێشەممە، بەشێک لە کاسبکارانی بازاری بێستوون لە قەزای چەمچەماڵ سەردانی ئاڤا میدیایان کرد و لە گەشتی هەواڵەکانی سەعات حەوتی هەوراز گوڵپی ئامادەبوون، سەرجەم داواکارییەکانیان لە رێگەی ئاڤاوە گەیاندە بەرپرسان و ئیدارەی قەزاکە، ئاڤاش هاوکاریی پێشکەش کردن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ