وەزارەتی خوێندنی باڵا خەرجکردنی پارەی گفتوگۆی ماستەر و دکتۆرای پارالێل یەکلا دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا نووسراوی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، بودجەیەک دابین بکرێت تاوەکو پارەی گفتوگۆی قوتابیانی ماستەر و دکتۆرای پارالێل خەرج بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر قوتابیانی ماستەر و دکتۆرای پارالێل، خەرجی سەرپەرشتیار و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆی توێژینەوەکانیان لە ئەستۆ دەگرت، بەڵام ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەوڵی ئەوەدایە ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران وەربگرێت بۆ خەرج کردنی پارەی گفتوگۆی توێژینەوەکانیان.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێری و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە ئاڤای ڕاگەیاند، زانکۆکان لەسەر داهاتی خۆیان ئەو بڕە پارەیە خەرج دەکەن، بەڵام هەندێک لە زانکۆکان داهاتی پێویستیان لەبەردەست نییە تاوەکو ئەو پارەیە خەرج بکەن، لەسەر ئەوە نووسراومان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە تاوەکو بودجەیەک بۆ ئەو مەبەستە دابین بکات.
لەلایەکی دیکەوە: یەکێک لە قوتابیانی ماستەری پارالێل، بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە زانکۆی سلێمانی ئەو بڕە پارەیە بۆ قوتابیانی ماستەر و دکتۆرای پارالێل خەرج کراوە، بەڵام زانکۆی سەڵاحەددین ئامادە نییە ئەو پارەیە خەرج بکات، من لە گفتوگۆی ماستەرنامەکە یەک ملیۆن و 750 هەزار دینارم خەرج کرد، زانکۆی سەڵاحەددین هیچ لەو خەرجییەی بۆ نەگەڕاندمەوە، کەچی لە زانکۆی سلێمانی ئەو بڕە پارەیە خەرج کراوە.
لەسەر ئەم بابەتە د. توانا نەجەف بە ئاڤای گوت، زانکۆی سەڵاحەددین بە بیانووی نەبوونی پارەی پێویست نەیتوانیوە ئەو پارەیە خەرج بکات بۆیە ئێمەش داوامان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، بڕە پارەیەک دابین بکات تاوەکوو پارەی گفتوگۆی ئەو قوتابیانە خەرج بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 36 خولەک لەمەوپێش
عێراق دەیەوێت بە کۆنکرێت ڕێگە لە تیرۆر و ماددەی هۆشبەر بگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فیلمی بەرازیلییە شینەکە لە ژمارەیەک پلاتفۆرمی جیهانی دادەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە نزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد دەبیسترێت





