پۆڵەندا ئامادەیی خۆی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
پۆڵەندا ئامادەیی خۆی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە

دیداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ماچیج زایدەل، کونسوڵی گشتیی نوێی پۆڵەندا

ئاڤا نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماچیج زایدەل، کونسوڵی گشتیی نوێی پۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد. کونسوڵی وڵاتەکە ئامادەیی خۆیانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هاوکات پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

لەلایەکی دیکەوە: کونسوڵی گشتیی پۆڵەندا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و خوێندندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ