
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای بەرگریی نیشتمانیی بە بڕی 901 ملیار دۆلار پەسەند کرد و ڕەوانەی نووسینگەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد بۆ ئەوەی واژۆی بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە پڕۆژەیاسای بەرگری نیشتمانی بە پشتیوانیی بەهێزی هەردوو حیزبی کۆماری و دیموکراتەکان، لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا تێپەڕێندرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پڕۆژەیاساکە زیاتر لە سێ هەزار لاپەڕەیە، کارە لەپێشینەکانی بەرگریی ئەمریکا دیاری دەکات و چەندین خاڵی گرنگی تێدایە:
٠ بەڕێژەی 3.8% مووچەی سەرجەم سەربازانی ئەمریکا زیاد دەکرێت.
٠ بەشێک لە فەرمانەکانی دۆناڵد ترەمپ، دەچەسپێنێت، وەک قەدەغەکردنی پڕۆگرامەکانی فرەیی و یەکسانی لە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، ڕێگەدان بە بەکارهێنانی سوپا لە سنووری مەکسیک بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەران و جێگیرکردنی قەڵغانی مووشەکیی گۆڵدن دۆم بۆ پاراستنی ئەمریکا.
٠ بەپێی دەقێکی ناو یاساکە، ژنانی ڕەگەزگۆڕاو لە بەشداریکردن لە چالاکییە وەرزشییەکان لە ئەکادیمیا سەربازییەکانی ئەمریکا بێبەش دەکرێن.
کاریگەریی لەسەر عێراق، سوریا و ئۆکرانیا
یەکێک لە خاڵە هەرە گرنگەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بریتییە لە:
٠ هەڵوەشاندنەوەی ئەو پاساوە یاساییانەی کە بۆ هێرشکردنە سەر عێراق لە ساڵانی 1991 و 2003 بەکارهێنرابوون.
٠ لابردنی سزاکانی سەر سووریا کە بەپێی یاسای پاراستنی مەدەنیی قەیسەری ساڵی 2019 سەپێنرابوون.
٠ تەرخانکردنی 400 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا بۆ ساڵانی 2026 و 2027.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا






