
کەمپی ئاوارەکانی شنگال
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق نەوتی سپی بۆ ئاوارەکانی شنگال دابین نەکردووە، لە کاتێکدا لەو ماوەیەدا ژمارەیەک شەپۆلی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پلەکانی گەرما دابەزیوون، لەم بارودۆخەش دا نزیکەی 21 هەزار خێزانی شنگال لە کەمپی ئاوارەکان دەژین.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ئاسایی نەکردنەوەی دۆخی شنگال، ئاوارەکانی ئەو سنوورە ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەشێکی ئەو ئاوارانەش لە کەمپەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەژین و بەشێکی دیکەشیان لە دەرەوەی کەمپەکانن.
لێدوانی فەرمی: پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی دھۆک بە ئاڤای گوت: لە مانگی 10ـی ئەمساڵ نووسراومان بۆ حکومەتی عێراق کردووە، کەچی تا ئێستا نەوتی سپی بۆ ئاوارەکانی شنگال دابین نەکردووە، هەرچەند لە پەیوەندی بەردەوامین بەڵام وەڵامێکی ڕوونیان نەداوەتەوە.
- تا ئێستا 20 هەزار و 830 خێزانی ئاوەری شنگال لە 15 کەمپی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەژین، نزیکەی 35 هەزار خێزانیش لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین.
- ماوەی سێ ساڵە ڕێکخراوە خێرخوازەکان (لابردنی زبڵ و خاشاک، چاککردنەوەی ئاو، کەرتی پەروەردە، کەرتی تەندروستی، کارەبا) وەستاندووە، خەرجی هەموو ئەوانە کەوتووەتە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا ئەمانە ئەرکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقە.
- پێشتر حکومەتی عێراق بڕیاریدا لە 1-1-2024 تا 31-7-2024 دەبێت سەرجەم ئاوارەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانیان و کەمپەکانیش دابخرێن، لە بەرامبەردا هەر خێزانێک بە یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار هاوکاری بکرێت، ئەو کات شەش هەزار خیزان ناوی خۆیان ناونووس کرد، کەچی تەنیا سێ هەزار خێزان ئەو هاوکاریەیان پێدراوە، بە بیانووی نەبوونی بودجەی پێویست هاوکاری خێزانەکانی دیکە نەکرا.
- خەڵکی شنگال نیگەرانن لەوەی لەلایەن حکومەتی عێراق یارمەتی نادرێن، لەهەمان کاتیش بارودۆخی ناوچەکانیان ئاسایی ناکرێتەوە تا بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
باکگراوند: لە سێی ئابی ساڵی 2014، داعش شنگالی داگیر کرد و کۆمەڵکوژی زۆر و کاولکاری گەورەی لە سنوورەکە ئەنجام دا، هەزاران کەس بوونە قوربانی و سەدان هەزار کەس ئاوارە بوون، ژێرخان و سەرخانی شنگال و دەورووبەری دووچاری وێرانکاری گەورە بووەوە، بەهۆی هێرشەكەی داعش زیاتر لە پێنج هەزار کوردی ئێزدی شەهید کران و زیاتر لە 400 هەزار کەس ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون، زیاتر لە 100 هەزار کەسیش کۆچبەری وڵاتان بوون، شەش ھەزار و 417 کەسیش ڕفێنران.
ئەمەش بزانە: بۆ ئاسایی کردنەوە دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی سنوورەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان، ڕۆژی نۆی ئۆکتۆبەری ساڵی 2020، ڕێككەوتنی شنگال لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆ کرا، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراقی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ ناکات و هەنگاوی جددی و ئامادەکاری پێویستی نەکردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گۆڕینی لیرەی سووری دڵنیایی دەدرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاک پارتی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتیی پێشکەش بە ئەردۆغان کرد
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر گرێبەستێکی 35 ملیار دۆلاری لە بواری گاز لەگەڵ ئیسرائیل دەبەستێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
9 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گۆڕینی لیرەی سووری دڵنیایی دەدرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاک پارتی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتیی پێشکەش بە ئەردۆغان کرد
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر گرێبەستێکی 35 ملیار دۆلاری لە بواری گاز لەگەڵ ئیسرائیل دەبەستێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڤەنزوێلا کۆدەبێتەوە





