
ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ماوەی هەفتەیەکە غازی LPG لە بەنزیخانەکان گران بووە. بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا هۆکاری گرانبوونەکەی پەیوەندی بە خواستی زۆری غاز هەیە لەلایەن شۆفێرانەوە.
وێنە گەورەکە: بەشێک لە شۆفێران لە هەرێمی کوردستان سیستمی سوتەمەنی ئۆتۆمبێلەکانیان لە بەنزینەوە بۆ غاز گۆڕیوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر غاز لە بەنزینخانەکان.
لێدوانی فەرمی: جەنگی مەجید، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی سووتەمەنی لە پارێزگای هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە هەر تۆنێک غاز 95 هەزار دیناری چووەتەسەر، واتا لە 600 هەزار دینارەوە بووەتە 695 هەزار دینار. بەمەش لە بەنزیخانەکان هەر لیترێکی غاز لە 380 دینارەوە بۆ 450 دینار بەرز بووەتەوە.
- سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی سووتەمەنی لە پارێزگای هەولێر، دڵنیایی دا کە بەرزبوونەوەی نرخ کاریگەری بۆ سەر غازی ماڵان نەبووە و بوتڵێکی بە هەشت هەزار و 500 دینارە.
هۆکارە زانراوەکان: جەنگی مەجید دەڵێت: هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی غاز بۆ زۆربوونی خواست دەگەڕێتەوە. ئەمساڵ نرخەکەی بەو ئاستە قورسە بەرز نەبووەتەوە، لە کاتێکدا ساڵی پار هەر لیترێک غاز بووبە 700 دینار و تۆنی بوو بە هەزار دۆلار.
لەلایەکی دیکە: سەبارەت بە دابەشکردنی نەوت، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی سووتەمەنی دەڵێت، بە نزیکی دابەشکردنی نەوت لە دەورووبەری هەولێر کۆتایی هاتووە و چاوەڕوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانین نووسراوی دابەشکردن بکات و لە سەنتەری شاری هەولێر دەست بە دابەشکردنی نەوت بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ: ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا تۆمار ناکرێت
- بیروڕا
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئێوارە بوو عەتای چواردە ساڵان... بوو بە مانگی چواردە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و عەبدولفەتاح سیسی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یەکەم خاوەن پێداویستیی تایبەت چووە بۆشایی ئاسمان
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دایکانی کرماشان گۆرانیی "هەنارە" بڵاو دەکەنەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

چیرۆکی دەستپاکیی ئەم کچەی چەمچەماڵ دەبێت لەمێژوودا بنوسرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە
20 کانوونی یەکەم

شۆڕش لە پزیشکیدا: بچووکترین ڕۆبۆتی جیهان گەشت بەناو جەستەی مرۆڤدا دەکات
20 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ: ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا تۆمار ناکرێت
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی عێراق: نموونەی خوێن لە خێزانی ئێزدییەکان وەردەگیرێت
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
لیژنەیەکی حکومی بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی لافاوەکەی کەرکووک دەستبەکاربوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و عەبدولفەتاح سیسی کۆبوونەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: سبەی 120 ملیارەکە بۆ بەغدا دەنێرین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا گرت






