
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە، ڕاشیانگەیاند، پشتیوانیی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەن، پەرەی زیاتریش بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوانیان دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی شەممە 20-12-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر و لەلایەن ئەحمەد فوئاد هنو، وەزیری ڕۆشنبیریی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی میسری پێشوازی لێکرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی؛ ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، سەرۆکی میسر خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نیشان دا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوو لایەنە دووپات کردەوە.
لەلایەکی دیکە: سەرۆکایەتیی کۆماری میسر بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر پێشوازی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری کرد، لە کۆبوونەوەکەشدا پشتیوانیی تەواوەتی قاهیرە بۆ ئاسایش و ئارامیی عێراق دووپات کرایەوە و ستایشی پەیوەندییە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕۆڵی هەرێمی کوردستانیش لە ئاشتی ناوچەکەدا کرا
بەشێکی دیکە لە ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکە:
-سەرۆکوەزیرانی کوردستان پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵی سەرۆک سیسی و میسر لە پشتیوانیی عێراق و جەختی کردەوە لەوەی حکومەتی کوردستان خواستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ قاهیرە هەیە.
-لە کۆبوونەوەکەدا هەماهەنگیی ئابووری نێوان میسر لەگەڵ عێراق و کوردستان تاوتوێ کرا، سەرۆک سیسی جەختی لە زیاتر بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانە کردەوە بەتایبەت ئەزموونی کۆمپانیاکانی میسر لە بوارەکانی وزە و ژێرخان لە ناوخۆ و دەرەوە کە دەکرێت سوودیان لێوەربگیرێت، داواشی لە مەسرور بارزانی کرد لەم بوارەدا سوود لە ئەزموونی کۆمپانیاکانی میسر وەربگیرێت.
-سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە هاتنی کۆمپانیاکانی میسر بۆ عێراق کرد و ئاشکرای کرد کە لەم سەردانەیدا لەگەڵ ئەو لایەنانەی میسر کۆ دەبێتەوە کە لەو بوارانەدا کاردەکەن، کە بەلای حکومەتی کوردستانەوە بواری خزمەتگوزاریی لەپێشینەن.
-لە کۆبوونەوەکەدا پرسە هەرێمییەکانیش باسکران و سەرۆکی میسر باسی لە ڕوانگەی وڵاتەکەی بۆ ئارامی ناوچەکە کرد، گوێشی لە بۆچوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەم بوارەدا گرت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ: ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا تۆمار ناکرێت
- بیروڕا
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئێوارە بوو عەتای چواردە ساڵان... بوو بە مانگی چواردە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: سبەی 120 ملیارەکە بۆ بەغدا دەنێرین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یەکەم خاوەن پێداویستیی تایبەت چووە بۆشایی ئاسمان
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دایکانی کرماشان گۆرانیی "هەنارە" بڵاو دەکەنەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

چیرۆکی دەستپاکیی ئەم کچەی چەمچەماڵ دەبێت لەمێژوودا بنوسرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە
20 کانوونی یەکەم

شۆڕش لە پزیشکیدا: بچووکترین ڕۆبۆتی جیهان گەشت بەناو جەستەی مرۆڤدا دەکات
20 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ: ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا تۆمار ناکرێت
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی عێراق: نموونەی خوێن لە خێزانی ئێزدییەکان وەردەگیرێت
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لیژنەیەکی حکومی بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی لافاوەکەی کەرکووک دەستبەکاربوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: سبەی 120 ملیارەکە بۆ بەغدا دەنێرین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەنزینخانەکان تۆنێک غاز 95 هەزار دیناری چووتە سەر
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا گرت






