ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی ڕێنمایی نوێی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی دەرکرد، جارێکی دیکە دووپاتی دەکاتەوە بەهیچ جۆرێک ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا تۆمار ناکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕێنمایی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق یەکخراوە، مەرج و ڕێنمایی و پێوەری نوێی هاوبەش دانراون و بەدەر لەو ڕێنماییانە ڕێگە بە هاوردەکردنی هیچ ئۆتۆمبێلێک نادرێت.
لێدوانی فەرمی: د. سامی جەلال، ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت، ڕێنمایی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە عێراق و هەرێمی کوردستان یەکخراوە و بەهیچ جۆرێک ڕێگە بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بڕاوە و ژێرئاوکەوتوو و سوتاو نادرێت. هاوکات هیچ ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا تۆمار ناکرێت.
د.سامی جەلال، ئەمانەشی وت:
- بۆ یەکلایی کردنەوەی بڕیاردان لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردە دەکرێن، لە هەموو دەروازەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ ئامێری سکانەری پێشکەوتوو دادەنرێت، هەموو وردەکارییەکانی ئۆتۆمبێلەکە دەخوێنێتەوە و پێوەرەکان لە لیژنە و هەڵسەنگاندنی کەس دەکرێن بە ئەلیکترۆنی.
- خاوەنی پێداویستیی تایبەت لە گومرگ و تابلۆ و ڕسومات بەخشراوە، دەتوانێت ئۆتۆمبێلی مینی ڤان هاوردە بکات ئەگەر پێنج مۆدێل کۆنتر بێت، دوای پێنج ساڵیش دەتوانێت بەهەمان مەرج و ڕێنمایی ئۆتۆمبێلێکی دیکە هاوردە بکات. کێشەی براکێت چارەسەر کراوە و بە بەشێک لە شانسی هەژمار ناکرێت.
-هاوردەکردنی ماتۆڕسکیل بۆ ماوەی چوار ساڵ قەدەغەکراوە، تەنیا حکومەت و کۆمپانیاکانی دیلیڤەری دەتوانن هاوردەی بکەن.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەو کۆمپانیا و بازرگانانەی مۆڵەتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلیان هەیە، فریا نەکەوتوون هاوردەیان بکەن، یان ئۆتۆمبێلەکانیان لە ڕێگان و نەگەیشتوون، دەتوانن بە ڕێنمایی کۆن ئەو ئۆتۆمبێلانەیان هاوردە بکەن کە مۆڵەتیان بۆ وەرگرتوون.
لە لایەکی دیکەوە: بەپێی ڕێنمایی نوێی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، هەر ئۆتۆمبێلێک بە قاچاغ هێنرابێتە عێراق و هەرێمی کوردستان، یان بە پارچەی یەدەگ هێنرابێت و لە عێراق لەحیم کرابێت و بەیەکەوە لکێنرابێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێ سەرەتان و بە فەرمی هاوردە نەکرابن، بەهیچ جۆرێک تۆمار ناکرێن و ژمارەیان پێنادرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یەکەم خاوەن پێداویستیی تایبەت چووە بۆشایی ئاسمان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دایکانی کرماشان گۆرانیی "هەنارە" بڵاو دەکەنەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

چیرۆکی دەستپاکیی ئەم کچەی چەمچەماڵ دەبێت لەمێژوودا بنوسرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە
20 کانوونی یەکەم

شۆڕش لە پزیشکیدا: بچووکترین ڕۆبۆتی جیهان گەشت بەناو جەستەی مرۆڤدا دەکات
20 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی عێراق: نموونەی خوێن لە خێزانی ئێزدییەکان وەردەگیرێت






