پۆلیسی هەولێر لەبارەی ڕفاندنی کادیرەکەی یەکێتی: ڕاستییەکان دەردەخەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

میران بەکر عەبدولڕەحمان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لەبارەی ڕفاندنی کادیرەکەی یەکێتی دەڵێت، لە بوونی سکاڵای یاسایی ڕێوشوێنی لێکۆڵینەوە و ڕێکاری پێویست بۆ دەرخستنی ڕاستی و سەروەری یاسا دەگرینەبەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی یەکشەممە 21-12-2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، هاووڵاتی (میران بەکر عەبدولڕەحمان)، کە کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگەیە و پێشتر سکرتێری ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە بووە و کادری یەکێتییە، شەوی 19ی ئەم مانگە لە سنووری بارەگای مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی، لەلایەن چەند چەکدارێکی خۆیانەوە دەستگیر کراوە. پۆلیسی هەولێر دەڵێت دوای ماوەیەک لە دەستگیرکردنی، میران بەکر ئازاد کراوە.
- پۆلیسی هەولێر دەڵێت: لە بوونی سکاڵای یاسایی، پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێوشوێنی لێکۆڵینەوە و ڕێکاری پێویست بۆ دەرستنی ڕاستی و سەروەری یاسا و یەکلایکردنەوەی كێشەکان دەگرینەبەر.
لەلایەکی دیکەوە: پۆلیسی هەولێر دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان "بە هیچ جۆرێک ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادەن، کە هەوڵی تێکدانی ئارامی و ئاسایش بدات و ئازادی کەسی و کەرامەتی هاووڵاتیان لە ژێر هیچ بیانوویەک پێشێل بکات.
باکگراوند: پێشتر میران بەکر ڕایگەیاندبوو: شەوی 19 لەسەر 20ی12ی 2025، لە نزیك بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە شاری هەولێر، چەند چەكدارێك دەیڕفێنن و دوای سێ كاتژمێر لە ئەشكەنجەدان ئازادی دەكەن. بەپێی گوتەی خۆی، چەكدارەكان سەر بە هێزێكی ئەمنیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
قایمقامی نوێی چەمچەماڵ: بۆ پیرۆزبایی کەس چەپکە گوڵم بۆ نەهێنێت
- کولتوور
- 25 خولەک لەمەوپێش
بۆکان هەورامی گۆرانیی "ڕێی بیرچوون" بڵاو دەکاتەوە
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
کۆمپانیای سۆمۆ: هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یەکەم خاوەن پێداویستیی تایبەت چووە بۆشایی ئاسمان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دایکانی کرماشان گۆرانیی "هەنارە" بڵاو دەکەنەوە
20 کانوونی یەکەم

چیرۆکی دەستپاکیی ئەم کچەی چەمچەماڵ دەبێت لەمێژوودا بنوسرێتەوە
20 کانوونی یەکەم

دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە
20 کانوونی یەکەم

شۆڕش لە پزیشکیدا: بچووکترین ڕۆبۆتی جیهان گەشت بەناو جەستەی مرۆڤدا دەکات
20 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
قایمقامی نوێی چەمچەماڵ: بۆ پیرۆزبایی کەس چەپکە گوڵم بۆ نەهێنێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باکوور هەڕەشە لە ژاپۆن دەکات: دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی هێڵی سوورە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ: ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا تۆمار ناکرێت






