قایمقامی نوێی چەمچەماڵ: بۆ پیرۆزبایی کەس چەپکە گوڵم بۆ نەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسۆ بەکر، وەک قایمقامی نوێی چەمچەماڵ دەستبەکار بوو، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ڕایگەیاند، کەس لە قایمقامییەت بۆ پیرۆزبایی سەردانی نەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 9-12-2025، لافاوێکی بەهێز سەنتەری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی شۆڕش و تەکیەی گرتەوە زیاتر لە هەزار ماڵ زیانیان بەرکەوت و سێ کەسیش گیانیان لەدەستدا. دواتر لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهات و ژمارەیەک بەرپرسی کارگێڕی لە پۆستەکانیان بەخشران.
لێدوانە فەرمییەکان:
٠ عەتا محەممەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی بووژانەوەی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لە سبەی دووشەممەوە دەست بە دابەشکردنی هاوکاری بەسەر زیانلێکەوتوان دەکرێت. داوا لەو خەڵکە دەکرێت کە ناوی تۆمار کراوە مۆبایلیان داخراو نەبێت و کراوەبێت، سەرەتا ماڵەکان قەرەبوو دەکرێنەوە دواتر دووکان و ئۆتۆمبێل.
عەتا محەممەد وتیشی، حاکم ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی سەرۆکایەتی دابەشکردنی هاوکارییەکان دەکات. هەوڵ دەدرێت بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێت.
٠ ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی پێشووی چەمچەماڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی وتی، لەماوەی ڕابردوو 17 فەرمانگەمان دامەزراند، لە بواری کارەبا و ڕێگاوبان هەنگاوی باشمان نا. سوپاسی خەڵکی ناوچەکە دەکەم و داوای لێبوردنیش لەوانە دەکەم کە نەمانتوانی خزمەتی زیاتر بکەین لەبەر سنووردار بوونی دەسەڵاتی دارایی و ئیداری.
٠ ئاسۆ بەکر، کە پێشووتر قایمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی بووە، وەک قایمقامی نوێی چەمچەماڵ دەستبەکار بوو ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەچنە ناو خەڵک و بۆ پیرۆزبایی کەس لە دیوانی قایمقامیەت سەردانیان نەکات و چەپکە گوڵیان بۆ نەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەردانی قەڵای سەڵاحەددینی ئەیوبی دەکات
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ناوی 1600 مامۆستای "پاشکۆ" ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەنفلۆنزای باڵندە؛ پەتایەکی نوێ و مەترسییەکی دیکە لەبەردەم مرۆڤایەتیدا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکەم خاوەن پێداویستیی تایبەت چووە بۆشایی ئاسمان
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دایکانی کرماشان گۆرانیی "هەنارە" بڵاو دەکەنەوە
20 کانوونی یەکەم

چیرۆکی دەستپاکیی ئەم کچەی چەمچەماڵ دەبێت لەمێژوودا بنوسرێتەوە
20 کانوونی یەکەم

دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە
20 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەردانی قەڵای سەڵاحەددینی ئەیوبی دەکات
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ناوی 1600 مامۆستای "پاشکۆ" ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شانەیەکی داعش لە گوندەکانی دیمەشق لەناو دەبرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و پاکستان لەبواری ئابووریی و سەربازییدا پەیوەندییەکانیان بەهێز دەکەن






