
باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای تەواوکردنی وردبینی و چاککردنی کەموکوڕییەکانیان، ئەم هەفتەیە ناوی مامۆستایانی "پاشکۆ" لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ مەبەستی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست، ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە کاتی پرۆسەی گۆڕینی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ گرێبەست، بەشێک لە مامۆستایانی خوێندنی باڵا بەهۆی کەموکوڕی لە مامەڵەکانیان، ناویان لە لیستە سەرەکییەکاندا نەبوو و وەک "پاشکۆ" لە ئەنجوومەنی ڕاژە مابوونەوە. ئێستا لیژنەیەکی تایبەت وردبینیی بۆ تەواوی مامەڵەکانیان کردووە و کێشەکانیان چارەسەر کراوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد نەجیب، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەم هەفتەیە لیژنەی وەزارەت مامەڵەی ئەو مامۆستایانە تەواو دەکات و بە لیستێک ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانیان دەکات."
"ژمارەی ئەو مامۆستایانەی لە لیستی پاشکۆدان، نزیکەی هەزار و 600 کەس دەبێت."
هەنگاوی داهاتوو: دوای گەیشتنی لیستەکە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، جارێکی دیکە وردبینییان بۆ دەکرێت و لە ئەگەری پەسندکردنیان، وەک مامۆستای گرێبەست لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەستبەکار دەبن.
باکگراوند: ساڵی ڕابردوو لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان کرانە گرێبەست و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت. ئامارەکان بەم شێوەیەن:
ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە: 37,933 مامۆستا.
ژمارەی مامۆستایانی ئێستای وەزارەتی خوێندنی باڵا: 4,100 مامۆستا.
کۆی تێچووی مووچەی مانگانەیان: 24 ملیار دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
جووتیارانی زیانلێکەوتووی لافاو قەرەبوو دەکرێنەوە
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سێ داواکارییەکەی تەیف سامی بۆ ناردنی مووچە جێبەجێ دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

عەبدولڕەزاق شەمسەدین، هونەرمەندی ناوداری هەولێر تووشی ڕووداوی شێلان بوو
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەنفلۆنزای باڵندە؛ پەتایەکی نوێ و مەترسییەکی دیکە لەبەردەم مرۆڤایەتیدا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکەم خاوەن پێداویستیی تایبەت چووە بۆشایی ئاسمان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دایکانی کرماشان گۆرانیی "هەنارە" بڵاو دەکەنەوە
20 کانوونی یەکەم

چیرۆکی دەستپاکیی ئەم کچەی چەمچەماڵ دەبێت لەمێژوودا بنوسرێتەوە
20 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
جووتیارانی زیانلێکەوتووی لافاو قەرەبوو دەکرێنەوە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەکی خێرا لەبارەی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی






