هاوپەیمانیی سیادە: سوونەکان هێشتا لەسەر کاندیدێکی دیاریکراوی سەرۆکی پەرلەمان ڕێککنەکەوتوون

شەیری بکە لە:
هاوپەیمانیی سیادە: سوونەکان هێشتا لەسەر کاندیدێکی دیاریکراوی سەرۆکی پەرلەمان ڕێککنەکەوتوون

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی

ئاڤا نیوز

سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی سیادە بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر دوایین پێشهاتەکانی ماڵی سوننە ئاشکرا دەکات سەبارەت بە گفتوگۆکانی دیاریکردنی ناوی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمانی داهاتوو، ئاماژە بەوە دەکات پرسەکە هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە.

وێنە گەورەکە: لایەنە سوننەکان هێشتا نەگەیشتوونەتە کۆدەنگی لەسەر کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان و تاوەکو ئێستا گفتوگۆکانیان لەمبارەیەوە بەردەوامن.

چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی سیاسیی سووننەکان لە ماڵی سابت عەباسی، سەرۆکی هاوپەیمانی حەسم کۆببێتەوە بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی کاندیدەکانی هاوپەیمانێتییەکە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

لێدوانی فەرمی: عەمار عەززاوی، ئەندامی دیاری هاوپەیمانیی سیادە بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی دەیەوێت لە کۆبوونەوەی داهاتوودا لەسەر یەک یان دوو کاندید ڕێکبکەوێت، پێش دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان، بەمەبەستی پێشکەشکردنی ناوەکان بۆ لایەنە سیاسییەکانی دیکە.

عەززاوی ڕەتیکردەوە هیچ ناکۆکییەک لەناو ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیدا هەبێت و جەختی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانیی سیادە وەک نێوەندگێڕ مامەڵە دەکات و تا دوا سات هەوڵ دەدات بۆ نزیکردنەوەی بۆچوونەکان.

زانیاریی زیاتر: ناوبراو دووپاتی کردەوە کە تا ئێستا دوو کاندید بۆ سەرۆکی پەرلەمان هەن یەکێکیان موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزمە و دووەمیان، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوومە.

زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی زانیارییە تایبەتەکانی ئاڤا، چەند ناوێکی بەهێز هەن و دەرفەتیان زیاترە کە ببنە سەرۆکی پەرلەمانی داهاتوو ئەوانیش؛  محەممەد نووری، پارێزگاری ئێستای ئەنبار، موسەنا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، ئەویش هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە بەڵام لەگەڵ لایەنە شیعییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی و کوردیش نێوانی باشە، تەمیمی، وەزیری پلاندانان کە کەرکووکیە و جێگری محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوومە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ