شانەیەکی داعش لە گوندەکانی دیمەشق لەناو دەبرێت

شەیری بکە لە:
شانەیەکی داعش لە گوندەکانی دیمەشق لەناو دەبرێت

ساتی دەستگیرکردنی چەکدارەکانی داعش. وێنە؛ ئاژانسی سانا

ئاڤا نیوز

ئاسایشی سووریا ڕایدەگەیێنێت، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە گوندەکانی دیمەشق ئەنجامداوە، کە پێگەیەکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشی کردووەتە ئامانج و بووە هۆی دەستگیرکردنی سەرکردەیەک و 6 ئەندامی شانەکە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی چەک و تەقەمەنی.

وێنە گەورەکە: حکومەتی کاتیی سووریا پابەندبوونی خۆی بە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دووپات کردووەتەوە، بە تایبەت ئێستا جموجۆڵەکانی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا زیادیکردووە و لە ماوەی ڕابردوودا توانیان زیان بە هێزەکانی ئەمریکا بگەیێنن.

بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی سووریا لەسەر زاری عەمید ئەحمەد دالاتی، فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆ لە گوندەکانی دیمەشق، ئاشکرای کرد، ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوکاری دەزگای هەواڵگریی گشتی ئەنجامدراوە.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بە گوتەی دالاتی، ئۆپەراسیۆنەکە بە تەواوی شانە تیرۆریستییەکەی تێکشکاند و توانرا سەرکردەی شانەکە و شەش ئەندامی داعش دەستگیر بکرێن.

باکگراوند: ڕۆژی 12-11-2025، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا، بە فەرمی بەشداری سووریای لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕاگەیاند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ