وەزیری پەروەردە: لە پێدانی زەوی تایبەتمەندیی مامۆستایانی کەرکووک لەبەرچاو دەگیرێت

شەیری بکە لە:

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێت لە پێدانی زەوی بە مامۆستایان و فەرمانبەران، تایبەتمەندیی مامۆستایانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو دەگیرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 21-12-2025، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لە کەرکووک، سەردانی قوتابخانەی خانزادی کرد، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە، لەم قوتابخانەیە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان ئەنجام درا و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

 

لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان، مامۆستایانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ڕۆڵیکی کاریگەرییان هەبووە، بۆیە دەستخۆشی لە مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک و تەواوی ناوچە کوردستانییەکان دەکەین، ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی کردنیان.

 

-  لە پێدانی زەویی تایبەتمەندی مامۆستایانی ناوچە کوردستانییەکان لەبەرچاو دەگیرێت.

-   وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئامادە نییە ڕاژەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی بگوازێتەوە سەر حکومەتی عێراق و دەڵێن بەپێی یاسای بودجە ڕێگری یاسایی لە گواستنەوەی ڕاژەیان هەیە.

 

باکگراوند: بە گوتەی وەزیری پەروەردە: کابینەی نۆیەم بە بڕی یەک ملیار و 800 ملیۆن دینار پێداویستی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی کوردی خەرج کردووە، ژمارەیەک قوتابخانە لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی نۆژەن کراونەتەوە، زیاتر لە دوو هەزار مامۆستا گرێبەستیان بۆ کراوە، 200 مامۆستاش بە هەمیشەیی کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ