ڕەوتەکەی سەدر بۆ ئاڤا: پێویستە هەنگاوی کرداری بۆ داماڵینی چەک لە گرووپە چەکدارەکان بنرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی دەستەی سیاسیی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر داوا دەکات هەنگاوی کرداری بۆ داماڵینی چەک لە دەست گرووپە چەکدارەکان بنرێت و پاڵپشتی خۆی بۆ "دەوڵەتێکی بەهێز و خاوەن سەرەوەریی" دەربڕی.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە ژمارەیەک لە سەرکردەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە ئاشکرا و خۆیان داوای هێشتنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دەکەن، بەڵام بەشێک لەو گرووپە چەکدارانە دەڵێن، مەرجمان هەیە و تاوەکو ئێستا هیچکامیان هەنگاوی کردارییان سەبارەت بە چارەنووسی چەکەکانیان نەناوە، ڕەوتی سەدریش جەخت لەسەر هەنگاوی کرداری دەکاتەوە نەک تەنیا گوفتار.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای لە ڕەوتی نیشتمانیی شیعە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕاگەیاندنی هەندێک لە گرووپە چەکدارەکان کە چەکەکانیان ڕادەست دەکەن و ڕوو لە کاری سیاسی دەکەن، ئەگەر ئیرادەیەکی ڕاستەقینە و پابەندبوونێکی کردەیی لەگەڵدا بێت، هەنگاوێکی گرنگە، ڕەوتی سەدر لە یەکەمەکان بوو و ئێستاش لە یەکەمینە کە داوای کردووە چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت بێت و دەوڵەتێکی بەهێز بە سەروەرییەکی تەواوەوە بونیاد بنرێت.
-"ئەزموونەکانی ڕابردوو سەلماندوویانە چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت سەقامگیریی بەرهەم ناهێنێت و دەوڵەت دروست ناکات بەڵکو ڕەنگدانەوەی ئاژاوەگێڕی و لاوازکردنی دامودەزگاکانیەتی، کاری سیاسیی ڕاستەقینە تەنها لە ژینگەیەکی سەلامەت و ئاسایش دەتوانێت سەرکەوتوو بێت کە ناکۆکییەکان لە ڕێگەی دەستوور و یاسا و سندوقی دەنگدانەوە بەڕێوەببرێن."
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ڕەوتەکەی سەدر کە گرووپی چەکداریی سەرایا سەلامی هەیە، سەبارەت بە ئەگەری ڕاگەیاندنی ڕادەستکردنی چەکەکانی، ئەو بەرپرسە وتی، “هەڵوێستی ڕەوتی سەدر ناسراو و ڕوونە، کە بریتییە لە پشتیوانیکردنی دەوڵەت و دامەزراوە ئەمنییە ڕەواکانی و ڕەت کردنەوەی بوونی چەک لە دەرەوەی ئەم چوارچێوە.
"هەر هەنگاوێک بەم ئاراستەیە دەبێت لە چوارچێوەی دیدگایەکی نیشتمانیی گشتگیر و لە ژێر چەتری دەوڵەتدا بێت و بە شێوەیەک کە گەرەنتی بکات هیچ بۆشایییەکی ئەمنی و ئیستغلالێکی سیاسی ڕوونەدات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 24 خولەک لەمەوپێش
بۆکان هەورامی گۆرانیی "ڕێی بیرچوون" بڵاو دەکاتەوە
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
کۆمپانیای سۆمۆ: هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یەکەم خاوەن پێداویستیی تایبەت چووە بۆشایی ئاسمان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دایکانی کرماشان گۆرانیی "هەنارە" بڵاو دەکەنەوە
20 کانوونی یەکەم

چیرۆکی دەستپاکیی ئەم کچەی چەمچەماڵ دەبێت لەمێژوودا بنوسرێتەوە
20 کانوونی یەکەم

دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە
20 کانوونی یەکەم

شۆڕش لە پزیشکیدا: بچووکترین ڕۆبۆتی جیهان گەشت بەناو جەستەی مرۆڤدا دەکات
20 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
قایمقامی نوێی چەمچەماڵ: بۆ پیرۆزبایی کەس چەپکە گوڵم بۆ نەهێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی هەولێر لەبارەی ڕفاندنی کادیرەکەی یەکێتی: ڕاستییەکان دەردەخەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باکوور هەڕەشە لە ژاپۆن دەکات: دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی هێڵی سوورە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ: ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا تۆمار ناکرێت






