عێراق پێویستی بە 125 تریلیۆن دینارە بۆ دابینکردنی مووچە و خەرجییە گشتییەکان
- بزنس
- 21 کانوونی یەکەم

کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئاستی پابەندبوونە داراییەکانی حکومەتی داهاتوو ئاشکرا دەکات، کە قەرزەکانی ناوخۆ و دەرەوە، مووچەی فەرمانبەران، شایستەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان، پڕۆژە وەبەرهێنانەکان لەخۆدەگرێت.
لێدوان فەرمی: موعین کازمی، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و سەرکردە لە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: کە قەرزی ناوخۆیی حکومەت 90 تریلیۆن دینارە و پێویستە حکومەتی داهاتوو ئەم قەرزە چارەسەر بکات و بەردەوام نەبێت لە قەرزکردن لە بانکە حکومییەکان، هەروەها، قەرزی دەرەوە 10 ملیار دۆلارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی، وتی: حکومەت ساڵانە پێویستی بە نزیکەی 125 تریلیۆن دینارە بۆ دابینکردنی مووچە و خەرجییە گشتییەکان، جگە لەوەی عێراق پێویستی بە 25 تریلیۆن دینارە وەک شایستەی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت و تەواوکردنی پڕۆژە وەبەرهێنانەکان لە وەزارەت و پارێزگاکان خەرج دەکرێت."
لە لایەکی دیکەوە: داتاکانی بانکی ناوەندی عێراق نیشانی دەدەن کە قەرزی گشتی ناوخۆیی تا کۆتایی مانگی ئەیلولی 2025 بۆ زیاتر لە 90.6 تریلیۆن دینار بەرزبووەتەوە، کە ئەمەش زیادبوونێکی زۆری ساڵانەی قەرزکردنە.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: ئەم دۆخە داراییە ئاڵۆزە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر توانای حکومەتی داهاتوو دەبێت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان بۆ هاوڵاتیان.
باکگراوند: ساڵی 2023 بوودجەی گشتی بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 لە پەرلەمانی عێراق بەیەکەوە پەسەندکرا، بوودجەی هەر ساڵێک بە نزیکەی 199 ملیار دینار دیاریکرا، بە مەرجێک کە نرخی گریمانەکراوی نەوت 70 دۆلار بێت، بەڵام بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، حکومەتی عێراق بەگشتیی 134.5 ملیاری دەستکەوتووە و هەموو ساڵێک بە نزیکەیی 64 ترلیۆن دینار کورتهێنانی بوودجەی هەبووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
سیپان حەمۆ: یەکگرتوویی و هاوسۆزی کورد ڕۆژئاوای سەرخست
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
چین ڕەتی دەکاتەوە بەشداریی پەیماننامەی ئەتۆمی بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێفری ئێپستین سەر بە دەزگای هەواڵگریی ڕووسیایە؟ مۆسکۆ وەڵام دەداتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق: مووچە گەرەنتی کراوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان 120 ملیار دیناری نارد بۆ بەغدا
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
48 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی سلێمانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی دەکرێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: بەهۆی سیستمی ئیسکۆدا %52 داهاتی عێراق کەمی کردووە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە تا مانگی نۆی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت





