تەقینەوەیەک لە مۆسکۆ ڕووی دا و چەند کەسێکی بریندار کرد

شەیری بکە لە:
تەقینەوەیەک لە مۆسکۆ ڕووی دا و چەند کەسێکی بریندار کرد

دیمەنی شوێنی تەقینەوەکەی مۆسکۆ

ئاڤا نیوز


لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، تەقینەوەیەک ڕووی دا و بەهۆیەوە دوو ئەفسەری پۆلیسی هاتوچۆ بریندار بوون. 

 

زانیاریی زیاتر: هەرچەندە ئۆکرانیا بێدەنگی هەڵبژاردووە، بەڵام مۆسکۆ کێیڤ بە ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر بەرپرسانی سەربازی و کەسایەتییەکانی نزیک لە کرێملین تۆمەتبار دەکات. 

 

ئەمەش بزانە: ئەم تەقینەوەیە لە کاتێکدایە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر ژەنەڕاڵ فانیل سارڤارۆڤ، بەرپرسی ڕاهێنان لە ئەرکانی سوپای ڕووسیا، لە هەمان ناوچە بە بۆمبێکی چێنراو لەژێر ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا. 

 

باکگراوند: لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، چەندین جاری دیکە بەرپرسانی سەربازیی ڕووسیا لە ناو خاکی ڕووسیا کراونەتە ئامانج و کوژراون کە ئۆکرانیا بەرپرسیارێتیی چەند هێرشێکیانی لە ئەستۆ گرتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ