ئەمریکا 3 هەزار دۆلار دەداتە ئەو کۆچبەرانەی بە ئارەزووی خۆیان وڵاتەکە جێدەهێڵن
- هەواڵ
- 24 کانوونی یەکەم

دیمەنی دەستگیرکردنی پەنابەرێکی نایاسایی لە ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە پشووی کۆتایی ساڵدا، دەستپێشخەرییەکی نوێی بۆ هاندانی کۆچبەرە نایاساییەکان ڕاگەیاند تا بە ئارەزووی خۆیان بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتەکە، ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی تا کۆتایی ئەمساڵ لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوەوە کە ڕایانگەیاندووە ناوی خۆیان بۆ دیپۆرتکردنەوەی خۆویستانە تۆمار بکەن، بڕی سێ هەزار دۆلار وەک هاوکاریی دارایی و بلیتێکی بێبەرامبەری فڕۆکە بۆ وڵاتەکانیان وەردەگرن.
جگە لەوەش، بەکارهێنانی ئەم ئەپڵیکەیشنە دەبێتە هۆی ئەوەی کۆچبەرەکە لە هەموو سزا و پێبژاردنە مەدەنییەکانی تایبەت بە مانەوەی نایاسایی ببەخشرێت.
لێدوانی فەرمی: کریستی نۆیم، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، ڕایگەیاند، لە مانگی یەکی 2025ەوە تا ئێستا، 1.9 ملیۆن کۆچبەری نایاسایی بە ئارەزووی خۆیان گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەنیان و دەیان هەزاریان لە ڕێگەی ئەو ئەپلیکەیشنەوە بووە کە ڕامانگەیاندووە.
وتیشی، بڕی هاوکارییە داراییەکەمان سێ هێندە زیاد کردووە و کردوومانە بە سێ هەزار دۆلار بۆ هەر کەسێک، بەڵام ئەمە تەنیا تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و پێویستە کۆچبەرە نایاساییەکان سوود لەم دەرفەتە وەربگرن، چونکە ئەگەر بە ئارەزووی خۆیان نەڕۆن، دەستگیریان دەکەین و چیتر ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئەمریکا.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
- فۆتۆستۆری
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ سەردانی گەشتیاران بۆ زاخۆ بەبۆنەی سەری ساڵ
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەیدسادق ئەو کەسەی منداڵانی بۆ سواڵکردن بەکاردەهێنا دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەڵگەنامە ئەمریکییەکان؛ 14 ساڵ لەمەوبەر پووتین هۆشداری لەبارەی چەکی ئەتۆمی ئێران داوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

مامۆستایەکی ئایینی: ئازایەتی ئاڤا بوو خەڵکی لێقەوماوی لافاوەکەی چەمچەماڵ هاوکاری کران
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەغدا؛ کامێرایەکی چاودێری لەبەردەم دەرگای ماڵێک هەرای ناوەتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەیدسادق ئەو کەسەی منداڵانی بۆ سواڵکردن بەکاردەهێنا دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران دەست بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا دەگرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و زێلینسکی کۆدەبنەوە






