هەڵگیرسانەوەی ئاڵۆزییەکان لە حەلەب؛ حکومەت و هەسەدە یەکتری تۆمەتبار دەکەن

شەیری بکە لە:
هەڵگیرسانەوەی ئاڵۆزییەکان لە حەلەب؛ حکومەت و هەسەدە یەکتری تۆمەتبار دەکەن

دیمەنی یەکێک لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دوای گرژییەکانی ئەمدواییە

ئاڤا نیوز

 

دوای ئارامی و هێمنییەکی کاتی، ئاڵۆزی و پێکدادانی چەکداری لە شاری حەلەب دەستی پێكردەوە، هێزەکانی حکومەتی سووریا و هێزەکانی ئاسایشی سەر بە هەسەدە، یەکتری بە تێکدانی سەقامگیری و دەسپێشخەری لە شەڕدا تۆمەتبار دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، قەناسەبەدەستەکانی هەسەدە لە گەڕەکەکانی "شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە"وە بازگەیەکیان کردووەتە ئامانج و بەو هۆیەوە ئەندامێکمان زامدار بووە. 

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئاسایشی هەسەدە ئەم زانیارییە ڕەت دەكاتەوە و دەڵێت: "هێزەکانی سەر بە دیمەشق بە دوو مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکیان لە (دوار شیحان) و دواتر بە چەکی قورس و تۆپخانە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەیان بۆردوومان کردووە."

 

لەلایەکی دیکە: بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ، ئێستا ڕێگەی سەرەکیی حەلەب بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان هەردوولا، لە (دوار لێرموون) بە تەواوی داخراوە. 

 

ئەمەش بزانە: ئەم پێکدادانانە لە کاتێکدایە، کە هەردوولا پێشتر لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتبوون، بەڵام ڕووداوەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ مەترسیی هەڵگیرسانی شەڕێکی فراوانتریان لە ناوچەکەدا زیندوو کردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ