تایلەند و کەمبۆدیا ئاگربەستیان ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
تایلەند و کەمبۆدیا ئاگربەستیان ڕاگەیاند

دیمەنی بەرەکانی جەنگ لەنێوان کەمبۆدیا و تایلاند

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیێنراوێكی هاوبەشدا هەریەک لە تایلەند و کەمبۆدیا ڕازیبوونی خۆیان بە ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕاگەیاند.

 

چیرۆکی سەرەکی: دوای چەند هەفتەیەک لە پێکدادانی کوشندە لە سنوورەکانی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا لە ڕاگەیێنراوێكدا کە وەزیرانی بەرگریی هەردوو وڵات واژۆیان لەسەر کردووە، هاتووە، "هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئاگربەستی دەستبەجێ و دوای کاتی واژۆکردنی ئەم بەیاننامە هاوبەشە ئاگربەستەکە ڕاستەوخۆ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە''. 

 

ئەمەش بزانە: ئەم ئاگربەستە، دوای ئەوە هات کە هەردوو وڵات لە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردووەوە دەستیان بە گفتوگۆی ئاشتی کردەوە بە ئامانجی ڕاگرتنی شەڕەکە.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: لە ئەنجامی سەرهەڵدانەوەی ئەم ململانێیە تاوەکوو ئێستا، ژمارەی کوژراوانی تایلەند و کەمبۆدیا گەیشتووەتە 96 کەس، ئەمەش جیا لە ئاوەرەبوونی زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە هەردوولا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ