عێراق لەسەر هاوردەکردنی 'کا' بە بڕی 1.3 ملیار دۆلار لە بەڕازیل ڕوونکردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
عێراق لەسەر هاوردەکردنی 'کا' بە بڕی 1.3 ملیار دۆلار لە بەڕازیل ڕوونکردنەوە دەدات

بڕێکی زۆر کا لە یەکێک لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان

ئاڤا نیوز

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، لەسەر دەنگۆی هاوردەکردنی "کا" لە بەڕازیلەوە بە بڕی 1.3 ملیار دۆلار ڕوونکردنەوە دەدات و ئاماژە بەوە دەدات ئەم بابەتە دوورە لە ڕاستییەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند ڕۆژێکە لە هەندێک لە پلاتفۆرمە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن باس لەوە دەکرێت عێراق لە ساڵی 2025 لە وڵاتی بەڕازیل بە بڕی 1.3 ملیار دۆلار "کا"ی هاوردە کردووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتەکە دەڵێت: "بە هەموو شێوەیەک ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە کە باس لە هاوردەکردنی کا لە بەڕازیلەوە بە بڕی 1.3 ملیار دۆلار لە ساڵی 2025دا دەکەن."

 

- "هەواڵە بڵاوکراوەکە دژایەتییەکی بنەڕەتی تێدایە، چونکە لە ناونیشانەکەیدا باسی هاوردەکردنی کا دەکات، بەڵام لە ناوەڕۆکەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو بڕە پارە باسکراوە کاڵا ستراتیژییە سەرەکییەکانی وەک شەکر، گۆشتی مریشک، پاقلەی سۆیا و ئاژەڵ لەخۆدەگرێت، ئەمەش هەوڵێکە بۆ چەواشەکاری."

 

- جەختیشی کردەوە کە "ئەو ژمارە و بانگەشانەی سەبارەت بە جۆر و قەبارەی ئەو ئاڵوگۆڕانە بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ