بەشێکی نوێ لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی سەڵاحەددین دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
بەشێکی نوێ لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی سەڵاحەددین دەکرێتەوە

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

دوای پابەندکردنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، بەشێکی نوێ بەناوی (گەشتوکاڵ) لە زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێر دەکرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەڕەچاوکردنی پێداویستیی بازاڕی کار و پێشکەوتنی کەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان، بەشێکی نوێی زانستی بە ناوی گەشتوکاڵ کە کورتکراوەی 'گەشتیاریی کشتوکاڵی'یە، لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی سەڵاحەدین دەکرێتەوە. 

 

لێدوانی فەرمی: د. جۆشان محەممەد، ڕاگری کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بە ئاڤا میدیای گوت، ئێستا کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی سەڵاحەدین، هەشت بەشی زانستی هەیە، ڕەزامەندیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەرگیراوە بۆ کردنەوەی بەشێکی نوێی زانستی بە ناوی (گەشتوکاڵ).

 

- بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 قوتابیانی دەرچووی پۆلی 12ی زانستی دەتوانن لە ڕێگەی زانکۆلاین داواکاری پێشکەش بەو بەشە بکەن، بەمەش خوێندن لەم بەشە نوێیە دەست پێ دەکات.

 
 
زانیاریی زیاتر: بەشی كشتوکاڵ تێکهەڵکێشێکە لە نێوان هەموو بەشە زانستییەکانی سامانی ئاژەڵ، سامانی ماسی و پاراستنی ڕووەک، کردنەوەی ئەم بەشە زانستییە نوێیە، بەوپێیەی جۆرەها بەروبوومی ڕووەکی، دارودرەختی جیاواز، چەندین جۆری ئاژەڵ، باڵندە، ماسیی جوان و ناوازە لە هەرێمی کوردستان هەن، سەرنجی گەشتیاران ڕادەکێشن و دەبنە هەوڵێک بۆ پشتیوانیکردن لە بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ