دیپلۆماتکارێکی پێشووی ڕووسیا بە تۆمەتی سیخووڕی بۆ ئەمریکا سزا دەدرێت

شەیری بکە لە:
دیپلۆماتکارێکی پێشووی ڕووسیا بە تۆمەتی سیخووڕی بۆ ئەمریکا سزا دەدرێت

ئارسێنی کۆنۆڤالۆڤ فەرمانبەری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا

ئاڤا نیوز


دادگایەکی مۆسکۆ بە تۆمەتی فرۆشتنی زانیاریی نهێنی بە ئەمریکا سزای 12 ساڵ زیندانیی بەسەر دیپلۆماتکارێکی پێشووی وڵاتەکەیدا سەپاند.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی فیدراڵیی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئارسێنی کۆنۆڤالۆڤ کە پێشتر فەرمانبەری وەزارەتی دەرەوە بووە، لە کاتی کارکردنی لە ئەمریکا، زانیاریی هەستیاری بەرامبەر بە پارە بە لایەنی ئەمریکی داوە.

 

زانیاریی زیاتر: دیپلۆماتەکە بە خیانەتی نیشتمانی و کارکردن بۆ هەواڵگریی بێگانە تۆەمتبار کراوە. 

 

ئەمەش بزانە:  کۆنۆڤالۆڤ لەدایکبووی ساڵی 1987ـە، لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017 سکرتێری دووەمی کونسوڵخانەی گشتیی ڕووسیا بووە لە هیوستن. ناوبراو لە ئاداری 2024 لەلایەن تیمی دژەسیخوڕی ڕووسیاوە دەستبەسەر کرابوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ