وردەکاریی گفتووگۆی نێوان وەزارەتی بەرگریی سووریا و هەسەدە بڵاو کرایەوە

شەیری بکە لە:
وردەکاریی گفتووگۆی نێوان وەزارەتی بەرگریی سووریا و هەسەدە بڵاو کرایەوە

ئاڵای هێزەکانی سووریایی دیموکرات(هەسەدە)

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژنامەی "القدس العربي" وردەکاری نامە گۆڕینەوەکانی نێوان وەزیری بەرگریی سوریا و فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی ئاشکرا دەکات، دەربارەی تێکەڵبوونی هێزەکانی هەسەدە لەناو وەزارەتی بەرگریی سووریادا.

 

وێنە گەورەکە: دانوستانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' و ئیدارەی نوێی سووریا لەبارەی چارەنووس و داهاتووی هێزەکانی هەسەدە و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتییان لە ئیدارەی نوێی سووریا بەردەوامە، بڕیاربوو لەم چەند ڕۆژەدا هەردوولا کۆبوونەوەیەکی چارەنووساز بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکانیان ئەنجام بدەن، بەڵام تا ئێستا بەهۆی قووڵی جیاوازییەکانیان کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدراوە. 

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت:  (پێشنیاری وەزارەتی بەرگریی سووریا):
- پێکهێنانی سێ فرقەی سەربازی (15 هەزار چەکدار) لەژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی بەرگری.
- ڕادەستکردنی سنوورەکان و داهاتی نەوت و دامەزراوە حکومییەکان.  
- بەخشینی پلەی باڵا بە هێزەکانی سوریا دیموکرات لەناو هێزەکانی وەزارەتی بەرگری، هەرچەندە وەزارەتەکە نەهاتووەتە ناو وردەکاریی پێدانی پلە سەربازییەکان، لەوانە، لیوا، عەمید و عەقید، نزیکەی 50 ناوی پێشنیارکراویی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەوانە مەزڵوم عەبدی. باس نەکردنی هێزەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و ئاسایش.

 

لە لایەکی دیکەوە: (وەڵامەکانی هەسەدە):
- پەسەندکردنی پێکهێنانی فرقە سەربازییەکان، بەڵام داوای دامەزراندنی سێ لیوای سەربازیی سەربەخۆ دەکات: لیوای پاراستنی ژنان، لیوای دژە تیرۆر، و لیوای پاسەوانی سنوور.
- پێشنیاری دانانی 35 ئەفسەری هەسەدە لە وەزارەتی بەرگری و بوونی نوێنەرایەتی هەمیشەیی لە سەرکردایەتی ئەرکان.
- داوای دانانی جێگری وەزیری بەرگری تایبەت بە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات.
- ڕەتکردنەوەی ڕادەستکردنی سنوورەکان بە شێوەی پێشنیارکراو و پێشنیاری هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و پاسەوانی سنووری هەسەدە.
- پێشنیار دەکات پرسی نەوت و ئیدارەی خۆجێی و ڕادەستکردنی دامەزراوەکان لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی سیاسی جیاواز و دەستوورێکی نا ناوەندییەوە چارەسەر بکرێن.

 

زانیاریی زیاتر: ئەم نامە گۆڕینەوانە جیاوازییەکی قووڵ لە نێوان هەردوولادا نیشان دەدەن، دیمەشق دەیەوێت هەسەدە بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی خۆی بێت، لە کاتێکدا هەسەدە دەیەوێت سەربەخۆییەکی زیاتر و دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبردن بۆ ناوچەکانی خۆی بپارێزێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ