2025 ساڵێکی سەخت بوو بۆ عێراق و بەم کۆمەڵە ئاڵنگارییەوە دەچێتە 2026
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەخشەی گرافیکی عێراق
ئاڤا نیوز
ساڵی 2025 بۆ عێراق ساڵێکی پڕ لە جووڵەی سیاسی و دیپلۆماسی بوو، کە تێیدا لە ڕێگەی ئاشکراکردنی ئەنجامی سەرژمێریی گشتییەوە نەخشەی دیمۆگرافی نوێکرایەوە و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداش پێشوەچوونیان بەخۆیەوە بینی، بەڵام دۆسیەی ئەمنی هێشتا وەک ئاڵنگاری مایەوە چەندین دۆسیەی گرنگ و چارەنوسسازی لەگەڵ خۆیدا بردووەتە 2026.
ڕووداوە گرنگەکان: گرنگترین ڕووداوی ناوخۆیی، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بوو لە 11ی تشرینی دووەم و پەسەندکردنی ئەنجامەکان، لەم ساڵەدا ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونامی) پاش 22 ساڵ لە عێراقدا کارەکانی کۆتایی هات. پەرلەمان توانی چەند یاسایەکی گرنگ تێپەڕێنێت وەک "لێبووردنی گشتی" و "گەڕاندنەوەی موڵک"و" باری کەسی" هەروەها دەنگدان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و گۆڕانکاری لە سەرۆکایەتیی دادگای فیدراڵی، وێستگەیەکی دیکەی گرنگی ساڵەکە بوون.
گۆشەیەکی دیکە: پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا چوونە قۆناغێکی نوێوە؛ دوای سەردانی سوودانی بۆ هەولێر، یاسای بودجە هەموار کرایەوە و تێچووی نەوت جێگیر کرا، ئەمەش ڕێگەی خۆشکرد بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: هەر لە 2025 سەرۆکوەزیرانی عێراق جووڵەیەکی دیپلۆماسیی فراوانی بەرەو تاران، لەندەن و ئەنقەرە ئەنجامدا، بەڵام لەبەرامبەردا میوانداریکردنی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا بەهۆی بەشدارینەکردنی زۆرینەی سەرکردە عەرەبەکانەوە، تووشی جۆرێک لە ساردی و شکست بووەوە.
لێکەوتەکان: پەیوەست بە دۆسیەی ئەمنی، هێزە ئەمنییەکان سەرکەوتنیان تۆمار کرد بە کوشتنی جێگری خەلیفەی داعش و دەستگیرکردنی جەلادەکەی "نوگرەسەلمان"، هەروەها دۆسیەی ڕفاندنی "ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ" بە ئازادکردنی کۆتایی هات، بەڵام هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و ئاگرکەوتنەوە گەورەکەی واست، خاڵە ڕەشەکانی دۆسیەی ئەمنی بوون.
لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵدا پەرلەمانی عێراق خولی شەشەمی دەستپێکرد و سەرۆک و جێگرەکانی هەڵبژارد.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لە کۆتاییدا عێراق بە کۆمەڵێک دۆسیەی هەڵپەسێردراوەوە دەچێتە ساڵی 2026ـەوە، کە گرنگترینیان بریتین لە: پێکهێنانی حکومەتی نوێ، مەترسیی سزاکانی ئەمریکا، هاوسەنگیی نێوان تاران و واشنتن، قەیرانی ئابووری، چاکسازی لە کەرتەکان و دۆسیەی کۆنتڕۆڵکردنی چەکی دەست گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە ماوەی كابینەی نۆیەم 451 مزگەوت لە كوردستان دروست كراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە سنووری كۆیە سێ كەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی




