
ئامادەکاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد
ئاڤا نیوز
بۆ دەستپێکردنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەمڕۆ کاروانێکی سەربازی ئەو هێزانە لە بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای ئەنبار کشانەوە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتن بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ، لەسەر بنەمای کارەکانی لیژنەی باڵای سەربازی و بەیاننامەی هاوبەشی ئەیلوولی 2024، خشتەیەکی کاتی دانراوە بۆ کەمکردنەوەی بوونی سەربازی و گۆڕینی پەیوەندییەکان بۆ هاوبەشیی ئەمنیی دووقۆڵی، لەگەڵ ڕادەستکردنی بنکە سەربازییەکانی وەک عەین ئەسەد بە دەسەڵاتە عێراقییەکان لە ماوەی ساڵانی 2025 و 2026دا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەیانی ئەمڕۆ دەیان بارهەڵگر لە بنکەی عەین ئەسەدەوە بەرەو ڕێگای خێرای ئەنبار بەڕێکەوتوون و لەلایەن چەندین هیلیکۆپتەری "ئەپاچی"یەوە پاسەوانییان کراوە، تا ئێستاش بە وردی دیار نییە ئاراستەی کاروانەکە بەرەو بنکەی هەریرە لە هەولێر، یان بەرەو بنکەکانی ئەمریکا لە حەسەکەی سووریا دەچن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە یەکەم جووڵەی سەربازیی لەو شێوەیەیە لە سەرەتای ساڵی 2026 ـدا. چاودێرانیش پێیان وایە ئەم هەنگاوە ئاماژەیەکی نوێیە بۆ کۆتاییهاتنی تەواوەتیی ئەرکی ئەو هێزانە لەو بنکەیەدا لە مانگەکانی داهاتوودا.
باکگراوند: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو، وەزارەتی بەرگری لە وەرگرتنی بەرپرسیارێتیی تەواوی بنکەی عەین ئەسەد زۆر نزیک بووەتەوە و لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو بنکەیە وەردەگرنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بۆ تاران: خۆپیشاندەران مەکوژن ئەگینا دێین بۆتان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دۆخی تەندروستیم لەوپەڕی باشیدایە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مادۆرۆ ئامادەیی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ واشنتن دەردەبڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێگای پێنجوێن – سلێمانی داخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بۆ تاران: خۆپیشاندەران مەکوژن ئەگینا دێین بۆتان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مادۆرۆ ئامادەیی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ واشنتن دەردەبڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێگای پێنجوێن – سلێمانی داخرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە چین دەکات گوشارە سەربازییەکانی سەر تایوان ڕابگرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی 70 ماڵە کوردەکەی گەڕەکی عەرەفەی کەرکووک سەرهەڵدەداتەوە





