مادۆرۆ ئامادەیی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ واشنتن دەردەبڕێت

شەیری بکە لە:
مادۆرۆ ئامادەیی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ واشنتن دەردەبڕێت

نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ واشنتن.

وێنە گەورەکە: تا دێت گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا لەسەر قاچاخچیەتی ماددەی هۆشبەر و نەوت و بابەتی کۆچبەران زیاتر دەبێت، ترەمپ چەندینجار داوای لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە کردووە کۆتایی بەم بابەتانە بهێنن.

لێدوانی فەرمی: مادۆرۆ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە بیرۆکەی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لەسەر پرسەکانی قاچاخیی ماددەی هۆشبەر، نەوت و کۆچبەری، وتی، "لە هەر شوێنێک و لە هەر کاتێکدا بێت، ئێمە ئامادەی گفتوگۆین."

سەبارەت بەو هێرشەی کە گوایە سوپای ئەمریکا کردوویەتیە سەر لەنگەرێکی کەشتی لە ڤەنزوێلا، مادۆرۆ تەنیا وتی: "ئەمە بابەتێکە کە ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا باسی بکەین."

لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، هێزەکانی وڵاتەکەی شوێنێکی بارکردنی ماددەی هۆشبەریان لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا تێکشکاندووە.

ئەگەر ئەم هێرشە پشتڕاست بکرێتەوە، دەبێتە یەکەم هێرشی سوپای ئەمریکا لە چوارچێوەی هەڵمەتی دژە ماددەی هۆشبەر لە ئەمریکای لاتین بۆ سەر ناوچەیەکی وشکانی؛ هاوکات، واشنتن لە مانگی ئەیلوولەوە چەندین هێرشی بۆ سەر بەلەمەکان لە دەریای کارایبی و زەریای هێمن ئەنجام داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ