ترەمپ بۆ تاران: خۆپیشاندەران مەکوژن ئەگینا دێین بۆتان

شەیری بکە لە:
ترەمپ بۆ تاران: خۆپیشاندەران مەکوژن ئەگینا دێین بۆتان

دیمەنی خۆپیشاندەرانی ئێران. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هۆشدارییەکی تووندی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئێران دەست بکەن بە کوشتنی خۆپیشاندەران، ئەوا وڵاتەکەی تەواو ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوە.

وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە ناڕەزایەتییەکان بەهۆی گرانیی بژێوی لە چەند شارێکی ئێران بەردەوامە، تووندوتیژی لێکەوتەوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی چەندین کەس.

بڵاوکراوەی فەرمی: ترەمپ لە تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی: "ئەگەر ئێران تەقە لە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بکات و بیانکوژێت، کە ئەمەش خووی هەمیشەییانە، ئەوا ئەمریکا بە هانایانەوە دەچێت. ئێمە ئامادە و لەسەر میلین و ئامادەین بچین. سوپاس بۆ گرنگیدانتان بەم بابەتە!"

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ