دۆخی حەزرەمەوت لە یەمەن بەرەو ئاڵۆزی دەچێت

شەیری بکە لە:
دۆخی حەزرەمەوت لە یەمەن بەرەو ئاڵۆزی دەچێت

دیمەنی هێزە ئەمنییەکانی یەمەن. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پێگە سەربازییەکان لە هێزەکانی ئەنجوومەنی ڕاگوزەری باشوور، پارێزگاری حەزرەمەوت ئۆپەراسیۆنی "وەرگرتنەوەی سەربازگەکان"ـی ڕاگەیاند.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سالم خنبەشی، پارێزگاری حەزرەمەوت، جەختی کردەوە، ئۆپەراسیۆنەکە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ نییە، بەڵکو ڕێکارێکی خۆپارێزییە بۆ پاراستنی ئاسایش و ڕێگریکردن لە پشێوی.

ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە هات کە ڕەشاد عەلیمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەمەن، پارێزگاری حەزرەمەوتی وەک فەرماندەی هێزەکانی "قەڵغانی نیشتمان" ـی لە ناوچەکەدا دەستنیشان کرد.

لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزی سعوودیە لە یەمەن ئاشکرای کرد، عەیدرۆس زوبەیدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕاگوزەر، هەوڵەکانی سعوودیەی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و کشانەوەی هێزەکانی ئینتقالی لە حەزرەمەوت ڕەتکردووەتەوە.

کاردانەوەکان: حکومەتی یەمەن گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ شارەکانی ئەبوزەبی و دوبەی سنووردار کرد، لە بەرامبەریشدا، ئەنجوومەنی ڕاگوزەر وەک پەرچەکردارێک، فەرمانی ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی عەدەنی دەرکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ